
وەزیرى پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنى پڕۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگەیاند و گوتى هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو.
شۆڕش ئیسماعیل، ئێوارەى ئەمڕۆ ڕایگەیاند، پڕۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرکەوتوو کۆتاییهات و ئەوەشى بە مژدەیەکی مێژوویی و دەستکەوتێکی مەزن ناویبرد.
شۆڕش ئیسماعیل باسلەوە دەکات، وەک یەک تیمی پێکەوەیی، توانیویانە سەرجەم بەربەست و گرفتە کەڵەکەبووەکان تێپەڕینن، تاوەکو گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی هێزەکانی 70 و 80 بە پرۆسەیەکی ورد، سەربازییانە و پلان بۆ داڕێژراو یەکخرانەوە.
وەزیرى پێشمەرگە دەشڵێت، تەواوی هێزەکان لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی و کۆنترۆڵ (لیوا، فیرقە و فەرماندەیی دەڤەر) ڕێکخراونەتەوە.
هاوکات دەستبەکاربوونی هەردوو دەڤەری فەرماندەیی سەربازی بە فەرمی ڕاگەیاند و ئەو هەنگاوەشی بە دەستێکەوتێکی مێژوویی ناوبرد و دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو و سەردەمییانە، لە ژێر فەرماندەیی ڕاستەوخۆی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
وەزیرى پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، لە پڕۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران و هێزەکانی هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمریکا، ڕۆڵی گرنگ و باڵایان هەبووە.
شۆڕش ئیسماعیل: تێکەڵکردنى هێزەکان لە عێراق پەیوەندیى بە پێشمەرگەوە نییە
قاسم ئەعرەجی: چەکی پێشمەرگە دەستوورییە و پەکەکە ناشەرعییە
شۆڕش ئیسماعیل: پلەی 8,758 کارمەند و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە بەرزکرایەوە