
بەگوێرەی زانیارییەک، کە لە شاندی دارایی هەرێمی کوردستانەوە بە کەناڵ8 گەیشتووە، سەرەتای ئەم هەفتەیە تەمویلی مووچەی مانگی هەشت پاش لێبڕینی 120 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕێکارە بانکییەکانی ناردنی پارەکە لە تەواوبووندایە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە لەم مانگەوە مووچە بە کاش نادرێت و لەڕێگەی کارتی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت. هاوکات لە نوسینگەی سەرەکیی هەژماری من بە کەناڵ8 ڕاگەیەندراوە کە زیاتر لە یەک ملیۆن کارتی بانکی دابەشکراوە و داوا لەو مووچەخۆرانەش دەکەن کە هێشتا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە پێشتر مووچەی کاشیان لێ وەرگرتووە تا کارتەکانیان وەربگرنەوە.
پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی سێشەممە 18ـی ئاب دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی دەستپێکرد و لە ڕۆژی پێنجشەممە 20ـی ئابی 2026 کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە هێنا.
شاندی دانوستانکاری هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بەغداد دەگەیەنێتە لایەنە سیاسییەکان
شاندى هەرێمى کوردستان ئەنجامى سەردانەکەیان بۆ بەغداد خستەڕوو