شاندى هەرێمى کوردستان ئەنجامى سەردانەکەیان بۆ بەغداد خستەڕوو

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئومێد سەباح: شاندەکە سێ کۆبوونەوەى لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئەنجامداوە
  • ئومێد سەباح: گفتوگۆ لەسەر بودجە، مووچە و شایستەداراییەکان و هەناردەى نەوت کراوە
  • ئومێد سەباح: ئێمە جەختمان لە پابەندییە دەستوورییەکانمان کردەوە
  • ئومێد سەباح: وەزیریی دارایی فیدراڵ دڵنیاییدا بەدادپەروەرانە مامەڵەدەکەن

شاندى هەرێمى کوردستان ئەنجامى سێ کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیرانى دارایی و نەوت و بریکارى وەزارەتى پلاندانانى فیدراڵ خستەڕوو، ئومێد سەباح ئەندامى شاندەکە دەڵێت، وەزیرى دارایی فیدراڵ گوتویەتى دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەکەین و هەرێمى کوردستانیش بەڵێنى جێبەجێکردنى پابەندییە دەستوورییەکانى داوە.



لێدوانی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەربارەی سەردانەکەیان بۆ بەغداد

  • لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ وەزیری دارایی، شاندەکە بەشداریکردنیان لە ئامادەکردنى ڕەشنووسى بودجە بەگرنگ زانیوە.
  • جەخت لە جێگیرکردنى شایستەداراییەکانى هەرێمى کوردستان لە بودجەکراوەتەوە و وەزیرى دارایی دڵنیاییداوە دادپەروەردەبن.
  • لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتى پلاندانانى عێراق، وەزیری پلاندانان بەڵێنیداوە تاوتوێی پێشنیازەکانی شاندی هەرێمی کوردستتن بکات لەو داوایانەی پێشکەشیان کردووە بە وەزارەتەکە.
  • لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی نەوت، هەر بابەتێکى کەرتى نەوت پەیوەست بە بودجە باسکراوە، لەوانەش هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و ڕێژەی بەکارهێنانی نەوتی ناوخۆیی هەرێم.
  • شاندەکەى هەرێمى کوردستان جەختى لە جێبەجێکردنى ئەرکەکانى خۆى و بەرپرسیارییەتییەکانى حکومەتى فیدراڵ بۆ دابینکردنى مووچە و ماف و شایستە داراییەکان کردووەتەوە.

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوت


ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران ڕایگەیاند، شاندى هەرێمى کوردستان لەگەڵ فالح سارى وەزیرى دارایی کۆبوونەتەوە لە کۆبوونەوەکە شاندەکە بەشداریکردنیان لە ئامادەکردنى ڕەشنووسى بودجە بەگرنگ زانیوە ، جەخت لە جێگیرکردنى شایستەداراییەکانى هەرێمى کوردستان لە بودجەکراوەتەوە و وەزیرى دارایی دڵنیاییداوە دادپەروەردەبن.


گرنگترین بابەتە تاوتوێکراوەکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پلاندانان


سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران دەڵێت، کۆبوونەوەى دووەممان لەگەڵ وەزارەتى پلاندانانى عێراق بووە، شاندى هەرێمى کوردستان جەختى لە دابینکردنى شایستەکانى خۆى لە تەرخانکراوەکان بۆ پرۆژەکانى وەبەرهێنان بەگوێرەى دەرئەنجامى سەرژمێرى گشتیی دانیشتوان و تەرخانکراوى پرۆژەکانى پەرەپێدانى هەرێمى کوردستان و پارێزگاکان و پترۆدۆلارکردووە و داواى پشکى هەرێمى کوردستانیشان لەقەرز کردووە چونکە هەرێمى کوردستان لە دانەوەو قەرزەکان و سوودەکانیشیان بەشدارە و وەزارەتى پلاندانان بەڵێنیداوە تاوتوێى پێشنیازەکان بکات.


 تاوتێکردنی دیاترین بابەتەکانی کەرتی نەوت


لە بارەى کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتى نەوتى فیدراڵ، ئومێد سەباح ڕایگەیاند، هەر بابەتێکى کەرتى نەوت پەیوەست بە بودجە باسکراوە، لەوانە هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان، ڕێژەى بەکارهێنانى نەوت بۆ ناوخۆ و نرخى خەمڵێندراوى بەرمیلێک نەوت لە بودجەدا.

شاندى هەرێمى کوردستان لەم کۆبوونەوەیە گوتویانە داواکارییەکانمان جێبەىجێ کردووە، نەوت لەڕێگەى سۆمۆ هەناردەدەکرێت، داهاتەکەى بۆ خەزێنەى گشنى دەگەڕێتەوە و وەزیرى نەوتى فیدراڵ بەڵێنى کارى پێکەوەیی لەو بڕگانەى بودجە داوە کە پەیوەستە بە کەرتى نەوتەوە.

جەختکردنەوە لە شایستە و مافەکانی هەرێمی کوردستان


سەبارەت بە ئەنجامى هەر سێ کۆبوونەوەکە سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران ڕایگەیاندووە، شاندەکەى هەرێمى کوردستان جەختى لە جێبەجێکردنى ئەرکەکانى خۆى و بەرپرسیارییەتییەکانى حکومەتى فیدراڵ بۆ دابینکردنى مووچە و ماف و شایستە داراییەکانى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان هاوشێوەى هاوتاکانیان لە حکومەتى فیدراڵ کردەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی پلاندانان و شاندی هەرێمی کوردستان بودجەیان تاوتوێکرد

شاندى هەرێمى کوردستان و وەزیرى نەوت تاوتوێى دۆسیەکانى نەوت و غازیان کرد

شاندی هەرێمی کوردستان لە بە‌غداد دۆسییەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانی بە کارى لە پێشینە داناوە

کۆبوونەوەى شاندى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى دارایى لە بەغداد کۆتایهات

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا