
پووختەی هەواڵەکە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرگای کێبڕکێی وەرگرتنی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن کردووەتەوە. کاراکردنی زانکۆلاین لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانیی ئەمڕۆوە چارەنووسی دەستپێکردنی قۆناغی زانکۆیی بۆ دەیان هەزار دەرچووی پۆلی 12 یەکلادەکاتەوە. وەزارەت هۆشداری داوە لە پڕکردنەوەی هەڵەی فۆڕمەکان و داوا دەکات خوێندکاران بەپێی کۆنمرە ڕاستەقینەکانیان بەشەکان هەڵبژێرن.
فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان ڕوونیکردووەتەوە کە پڕۆسەی وەرگرتن بە تەواوەتی لەسەر بنەمای کۆنمرەی بەدەستهاتوو و ڕیزبەندیی بەشەکان لەلایەن خوێندکارەوە ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەمساڵی خوێندنیش، 40 هەزار و 716 دەرچووی پۆلی 12 لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان بەشدارن لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکان بۆ مسۆگەرکردنی کورسیی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستاندا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ:
خوێندنی باڵا: سبەی زانکۆلاین کارا دەبێت