
وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە سبەى پێنجشەممەوە و بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ، زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی کارا دەبێت.
خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتەکە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی "سبەی پێنجشەممە کاتژمێر سەعات 8:30ـى بەیانى، زانكۆلاین بۆ ماوەى هەشت ڕۆژ تاوەکو ڕێکەوتى 24ـی ئەم مانگە بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەبێت.
گوتیشی، لەو ماوەیەدا دەرچووان دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانەكان پڕبكەنەوە و پێشكەشی بكەن و بۆ وەرگرتنەوەى ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن.
بە گوتەی خەتاب ئەحمەد وەرگرتن لە زانکۆکان بەگوێرەى ڕیزبەندی ئەو کۆلێج و بەشانە دەبێت، کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار، بەپێویستى زانى بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێج و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن.
خەتاب ئەحمەد داوای لە دەرچووانى پۆلى 12 کرد، لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین، دەست بە پێشکەشکردن بکەن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.
بۆ ئەمساڵ40 هەزار و 716 دەرچووى بەشەکانی زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن.
خوێندنی باڵا ڕێکاری نوێی ڕەفتاری پیشەیی نێوان مامۆستا و خوێندکارى بڵاوکردەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکانی ڕاگەیاند
خوێندنی باڵا: گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران بە ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد