وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکانی ڕاگەیاند
پووختەی هەواڵەکە:
- هەر زانکۆیەک بەگوێرەى ساڵنامەی خۆی دەوامی فەرمی دیاری دەکات.
- ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵى نوێى خوێندن 2026-2027 دەستپێکردووە.
- دەستپێکردنى ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان، یەکخراو نییە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەر زانکۆیەک بەگوێرەى ساڵنامەی خۆی دەوامی فەرمی دیاری دەکات.
ڕوونکردنەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵى نوێى خوێندن 2026-2027 دەستپێکردووە و پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە 1ى ئەیلوول بەدواوە بەگوێرەى ڕۆژمێرى زانکۆیی زانکۆکان، بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە.
دەستپێکردنى ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان، یەکخراو نییە و هەر زانکۆیەک بەگوێرەى ساڵنامەی خۆی دەوامی فەرمی دیاری دەکات.
سەرەتای مانگی ئەیلول وەک دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن
بەشێوەیەکى گشتى ساڵانە لەسەرەتاى مانگى ئەیلوولەوە مامۆستایان پەیوەندى بە ناوەندەکانى خوێندنەوە دەکەنەوە و دەوامی خوێندکارانیش لە نێوان مانگەکانی ئەیلوول و تشرینی یەکەم لە زانکۆ جیاوازەکاندا دەستپێدەکاتەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
خوێندنی باڵا: گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران بە ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد
3 کاتژمێر پێش ئێستا