سەرۆکوەزیرانی عێراق لێدوانی میدیایی لەبەرپرسانی کابینەکەی و ڕاوێژکارەکانی قەدەغەکرد

کیژان مەحمود 60 خولەک پێش ئێستا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەفەرمانی عەلی زەیدی هەر بەرپرس و ڕاوێژکارێک بیەوێت لێدوان بدات دەبێت پێشتر ڕەزامەندی وەربگرێت.
  • لەمەو دوا لێدوانی میدیایی بەرپرسان و ڕاوێژکارەکان، دەبێت ڕەزامەندی نووسینگەی سەروەزیرانی هەبێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لێدوانی میدیایی لەبەرپرسانی کابینەکەی و ڕاوێژکارەکانی قەدەغەکرد و هەرکەس بیەوێت لێدوان بدات، دەبێت پێشتر ڕەزامەندی لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران وەربگرێت.


فەرمانی زەیدی بۆ قەدەغەکردنی لێدوانی میدیایی بەرپرسان و یەکێتی گوتاری حکومی

  • فەرمانکەی زەیدی بە ئامانجی یەکێتی وتاری حکومییە و قەدەغە پەرپرسان و ڕاوێژکارانی حکومەت لێدوان و دەرکەوتنی میدییان هەبێت.
  • هەموو لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ئەو بەرپرس و ڕاوێژکارانە، پێویستی بە ڕەزامەندی تایبەت لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بێت.
  • ئەم هەنگاوە بۆ یەکخستنی پەیامی حکومەتە و بەدووربوونە لەهەر لێدوانێک کە دەکرێت گوزارشت نەکات لە هەڵوێستی فەرمی دەوڵەت.

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانێکی دەرکردووە و تیایدا لێدوانی میدیایی لەبەرپرسانی کابینەکەی و ڕاوێژکارەکانی قەدەغەکردووە.


پابەندبوون بە یەکێتی وتاری حکومی


ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە پابەندبوونە بە یەکێتی وتاری حکومی و بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە بەرپرسانی حکومی و سەرجەم ڕاوێژکاران دەرکەوتنی میدیاییان بە (بیستراو و بینراو) لێ قەدەغەدەکرێت هەتاوەکو ڕەزامەندی تایبەت لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەرنەگرن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕێنماییەکەیدا دەڵێت، ئەم هەنگاوە بۆ یەکخستنی پەیامی حکومەتە و بەدووربوونە لەهەر لێدوانێک کە دەکرێت گوزارشت نەکات لە هەڵوێستی فەرمی دەوڵەت.


زانیاری زیاتر بۆ تۆ

زەیدی بەشداریی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە

زەیدی: هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکیی جەستەی دەوڵەتە

کیژان مەحمود

60 خولەک پێش ئێستا