
دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیرکردنی هەشت کەسی لە شارەوانیی عەممارە ڕاگەیاندووە و فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ ژمارەیەک کەسی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و تۆماری خانووبەرەی میسان دەرکردووە، ئەوەش بەهۆی تێوەگڵانیان لە گەندەڵی و ساختەکاری لە 120 مامەڵەی دابەشکردنی زەویدا.
تۆمەتباران لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەدا لایاندابوو لە پیشەی گشتیی خۆیان و ساختەکارییەکەیان ئهنجامداوه، لە بەرامبەردا دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون. هاوکات بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک تۆمەتباری دیکەش بەگوێرەی ماددەکانی 298 و 307ـی یاسای سزادانی عێراق دەرکراوە.
پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە دۆسیەکانی تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی لە پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە و تیمەکانی دەستەی دەستپاکی لە ڕێگەی پشکنینی مەیدانیی نووسینگەکانی تۆماری خانووبەرە و شارەوانییەکانەوە کار لەسەر ئاشکراکردنی تۆڕەکانی ساختەکاری دەکەن، بە تایبەت ئەو مامەڵانەی لە ڕێگەی زێدەڕۆیی یان خستنەڕووی ئاشکراوە مامەڵەی نایاساییان تێدا ئەنجامدرابێت، بۆ ئەوەی ڕەوانەی دادگا بکرێن.
دەستپاکی عێراق: ڕەگەزنامەی بیانی پەناگە نییە بۆ گەندەڵکاران
سەرۆکى دەستەى دەستپاکیى عێراق و سەرۆکى ڕێکخراوى ئینتەرپوڵ کۆبوونەوە
دەستپاکی لەئەنبار ڕێگریی لەفرۆشتنی 186 دۆنم زەوی بە بەهای 4 ملیار دینار کرد
دەستەی دەستپاکیی عێراق تۆڕێکی گەورەی ساختەکاری لە ناسڕییە ئاشکراکرد