دادگا: 51 ملیار دینار لە دۆسیەیەکى گەندەڵى دارایى و کارگێڕى گەڕێنرایەوە

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
باڵەخانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە
باڵەخانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە

پووختەی هەواڵەکە:

  • دادگاکە کە تایبەتمەندە بە دۆسیەى دەستپاکی و سپیکردنەوەى پارە.
  • دادگاکە بڕى 51 ملیار دینارى عێراقى لە بەرژەوەندیی بانکى ڕافیدەین، گەڕاندووەتەوە.
  • جەختکردنەوە لە هەوڵەکانی دادگا بۆ پارێزگاریکردن لە سامانى گشتى و ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى.

دادگاى لێکۆڵینەوەى ڕەسافە گەڕاندنەوەى بڕى 51 ملیار دینارى عێراقى بۆ بەرژەوەندیی بانکی ڕافیدەین، ڕاگەیاند.


دادگاى لێکۆڵینەوەى ڕەسافە ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، دادگاکە کە تایبەتمەندە بە دۆسیەى دەستپاکی و سپیکردنەوەى پارە، بڕى 51 ملیار دینارى عێراقى لە بەرژەوەندیی بانکى ڕافیدەین، گەڕاندووەتەوە.

بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی



بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى دادگا بۆ پارێزگاریکردن لە سامانى گشتى و ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى، ئەو بڕە پارەیەى گەڕاندەوە.

ڕێکارە دادوەرییەکان وگێرانەوەی پارە دزراوەکان



لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ئەنجامى ئەو ڕێکارە دادوەریی و لێکۆڵینەوە وردانەى دادگاى ناوبراو ئەنجامیداون، بووە هۆى گەڕاندنەوەى ئەو پارە زۆرە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

دەستەی دەستپاکی ساختەکاریی لە 120 مامەڵەی دابەشکردنی زەویدا ئاشکراکرد

عێراق لەسەر 4 ئاست پارە بەقاچاخبراوەکان دەگەڕێنێتەوە

عەلا جبووری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبا بە تاوانی گەندەڵی بە 7 ساڵ زیندانی سزا درا

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی 20 ملیار دیناری گەندەڵی دەگەڕێنێتەوە

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا