لە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانیدا فەریدە وەیسی هاوکاری کەناڵ8 لە بۆکان، تیشک دەخاتە سەر ژیانی هونەرمەند سەعید ئیسماعیل پوور و بەگوێرەی ئەو زانیاریی و ڤیدیۆیانەی کە بە کەناڵ8 گەیشتوون، ئیسماعیل پوور داهێنەری خەتی شانای کوردییە و لە ڕێگەی پیشە و هونەرەکەیەوە بژێوی ڕۆژانەی خۆی و ماڵباتەکەی دابین دەکات.
سەعید ئیسماعیل پوور توانیویەتی ببێتە یەکێک لە خۆشنووسە بەناوبانگەکانی شاری بۆکان، ئەویش بەهۆی داهێنانی شێوازێکی تایبەت لە نووسین کە بە خەتی شانای کوردی ناوزەندی کردووە و ناسنامەیەکی هونەریی جیاوازی پێبەخشیوە.
کەناڵ8 لە ڕێگەی هاوکارمان فەریدە وەیسی لە شاری بۆکان سەردانی ئەم هونەرمەندەی کردووە، تاوەکو لە نزیکەوە گوێبیستی قۆناغەکانی ژیان و چیرۆکی سەرکەوتنی بن، لەوەی چۆن توانیویەتی بە بەکارهێنانی قەڵەمی قامیش و پەرەپێدانی هونەرەکەی، سەرچاوەی داهات بۆ ماڵباتەکەی مسۆگەر بکات.
چوارەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی شانۆی کوردی لە بۆکان بەڕێوەچوو
کەناڵ8 هونەرمەند و نووسەر و شاعیری کورد عەزیز شاهرۆخ بەسەر دەکاتەوە
لە گوندێکی ڕۆژهەڵاتى کوردستان ژنێک دەبێتە ئومێدی نیگارکێشانی ناوچەکەی
هاونیشتمانییەکی سەردەشتی ئەرشیفێکی دەگمەنی بۆ بەرهەمەکانی حەسەن زیرەک دروستکردووە