
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە گەرمیان گوتی، زیاتر لە 1 هەزار و 600 خوێندنگەی نوێیان پێویستە و هاوکات 2 هەزار خوێندنگەش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە بۆ بەردەوامبوونی خوێندن.
سەبارەت بە مامۆستایان، وەزیری پەروەردە ئاشکرایکرد کە 1 هەزار و 100 مامۆستای وانەبێژی لادراو گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە دانانی لەجیاتی دانان بۆ گرێبەستەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ بەڵام هێشتا وردەکارییەکەی نەگەیشتووە، هاوکات دەربارەی گواستنەوەی خوێندکارانیش ڕوونیکردەوە هەر خوێندکارێک دایک و باوکی کورد بێت دەتوانێت لە سیستمی کوردی یان عەرەبیی سەر بە هەرێمی کوردستان بخوێنێت و ئەوانەشی لە بەغدادەوە هاتوون دەتوانن بچنە خوێندنگە عەرەبییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
ئەم ڕوونکردنەوانەی وەزیری پەروەردە لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا خرانەڕوو بۆ با باسکردنی ئاستەنگ و پێداویستییەکانی کەرتی پەروەردە، بەتایبەت پێداویستییە بیناسازییەکان و چارەسەرکردنی گرفتی میلاکی مامۆستایان لەگەڵ ڕێکخستنی سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان ناوەندەکانی خوێندنی عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری: لە هەرێمی کوردستان 7 هەزار و 590 خوێندنگە هەیە
پەروەردەی کەرکووک پێویستی بە 700 خوێندنگە نوێی هەیە
زەنگی خوێندن بۆ زیاتر لە 1.7 ملیۆن قوتابی لێدرا
لەسلێمانى 36 خوێندنگە مەترسیى ڕووخانیان لەسەرە و 38 خوێندنگەش لە کابینەدان