
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، سامان مەجید، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک ڕایگەیاندووە لە سنووری پارێزگاکەدا، پێویستیان بە دروستکردنی 600 بۆ 700 باڵەخانەی نوێ هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بە تەواوی کۆتایی بە دیاردەی دوو دەوامی و سێ دەوامی لە خوێندنگەکاندا بهێنن.
بۆ وەرزی نوێی خوێندن ژمارەیەک باڵەخانەی نوێ لە چوارچێوەی پڕۆژەی چینیدا تەواوکراون و فەرمانی کارگێڕییان بۆ دەرکراوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بەکاربهێنرێن. ئەم خوێندنگانە لە هەر سنوورێکدا بن، بەگوێرەی پێداویستیی ناوچەکە دەخرێنە خزمەتەوە و چ لە کەرتی خوێندنی کوردی یان لە سنووری خوێندنی عەرەبیدا بێت دەکرێنەوە.
نزیکبوونەوەی وەرزی نوێی خوێندن کێشەی باڵەخانە پەروەردەییەکان و دیاردەی چەند دەوامیی لە کەرکووک کردووەتە ڕۆژەڤ، کە بەهۆیەوە پڕۆسەی خوێندن لە پارێزگاکەدا ڕووبەڕووی قەرەباڵغییەکی زۆر دەبێتەوە. چارەسەرنەکردنی ئەم دۆخەش ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە قەیرانی داراییەوە، بەجۆرێک نەبوونی پارە نەک تەنیا ڕێگر بووە لە بەردەم دروستکردنی باڵەخانەی نوێ بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە گەورەیە، بەڵکو بووەتە هۆی ئەوەی کە نەتوانرێت بینا کۆنەکانیش لە وادەی خۆیاندا نۆژەنبکرێنەوە.
بڕیارى یەکپۆشی لە ناوەندەکانى خوێندن لە کەرکووک دەرکرا
پارێزگاری کەرکووک: داوای جێگیرکردنی 7,000 پلەی وەزیفی و مووچەی 2,200 وانەبێژ دەکەین
لە کەرکووک قوتابییەک لەسەر کێشانى ئاڵاى کوردستان فەسڵ دەکرێت
خوێندنی کوردی لە کەرکووک؛ قەیرانی قوڵ و بەڵێنی بانگەشەی هەڵبژاردن
لە کەرکووک وانەوتنەوەی وانەبێژانی خۆبەخش قەدەغەکرا؛ خوێندنی کوردی پابەند نابێت