
بە گوێرەى ئەو زانیارییەى گەیشتووە بە کەناڵ8، جلوبەرگی یەکپۆشى لە ناوەندەکانى خوێندن لە پارێزگاى کەرکووک دیاریکرا و بڕیارەکە خوێندنى کوردى ناگرێتەوە.
بەگوێرەى بڕیارێکى پەروەردەى کەرکووک، بۆ خوێندنى ئەمساڵ لە ناوەندەکانى خوێندنى زمانى عەرەبی و تورکمانى و سریانى، بڕیارى یەکپۆشی خوێندکاران پەیڕەو دەکرێت و پێویستە خوێندکار پانتۆڵی ڕەساسی، نیلی، ڕەش و خاکی لەگەڵ کراسی سپی و شینی کاڵ بۆ کوڕان دیاریکراوە و بۆ کچانیش دەبێت هەمان ڕەنگ بەکاربهێنن بۆ کراس و تەنوورە، بپۆشن.
پەروەردەی کەرکووک دەشڵێت، ئەو ڕێنماییە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خوێندنی تورکمانی و سریانی و عەرەبی دەگرێتەوە و هەموو خوێندنگەکان دەبێت پابەندی ڕێنماییەکە بن، ئەگەر نا سزا دەدرێن.
کامەران عەلى، بەڕێوەبەرى خوێندنى کوردى پەروەردەى کەرکووک ڕایگەیاند، بڕیارى یەکپۆشى، خوێندنى کوردى ناگرێتەوە و بەگوێرەى ڕێنماییەکانى هەردوو وەزارەتى پەروەردەى عێراق و هەرێمى کوردستان، خوێندکارانى خوێندنى کوردى پارێزگاکە، پابەندن بە بڕیارى یەکپۆشی پەروەردەى هەرێمى کوردستان.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وەزارەتی پەروەردە جلی یەکپۆشی خوێندکارانی بۆ ساڵی 2026-2027 خستەڕوو
لە کەرکووک خۆپیشاندانى مامۆستایانی خۆبەخش بەڕێوەچوو
275 خوێندکاری 6ـی ئامادەیی لە عێراق نمرەی 100یان هێناوە و 2 خوێندکاری کوردیش یەکەمن