سەرۆکوەزیرانی عێراق و شای ئوردن کۆبوونەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- زەیدی لەگەڵ جێنشینی کوەیت و سەرۆکوەزیرانی ڕواندا و ئێرلەندا کۆبووەوە
- گفتوگۆیان لەسەر دۆخی هەرێمایەتی و پەیوەندیی نێوان وڵاتەکانیان کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نیویۆرک لەگەڵ شای عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و جێنشینی میری کوەیت و سەرۆکوەزیرانەکانی ڕواندا و ئێرلەندا کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر دۆخی هەرێمایەتی و پەیوەندیی نێوان وڵاتەکانیان کرد.
زنجیرە کۆبوونەوەکانی عەلی زەیدی لە نیویۆرک
- لە کۆبوونەکەی لەگەل شا عەبدوڵای دووەمی پادشای ئوردن، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەرێمایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و عەممان کردووە.
- جەختکردنەوە لە پێویستی کارکردن بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی ئاشتی، لەپێناو دوورخستنەوەی جەنگ و ململانێکان و لێکەوتەکانی لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
- زەیدی و سوباح خالید حەمەد سوباح، گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆسیەی سنوورەکان و بەستنەوەی کارەبای نێوان هەردوو وڵات کردووە.
- لە کۆبوونەوە لەگەل سەرۆکوەزیرانی ڕواندا زەیدی باسی لە سوودبینین لە ئەزموونی ڕواندا کردووە لە بواری پەرەپێدانی سامانی مرۆیی و سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازیی ئابووری.
- دیدارێکی دیکەی زەیدی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا بووە و گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و فراوانکردنی هەماهەنگی و هاوکارییەکان کردووە.
نووسنیگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ شاعەبدوڵای دووەمی ، پادشای ئوردن کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەرێمایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و عەممان کردووە.
تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئوردن و عێراق
سەرۆکوەزیرانی عێراق و پادشای ئوردن، جەختیان لە پێویستی کارکردن بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی ئاشتی کردووە، لەپێناو دوورخستنەوەی جەنگ و ململانێکان و لێکەوتەکانی لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
تاوتوێی پەیوەندییەکانی عێراق و کوەیت
هەر لە نیویۆرک، زەیدی لەگەڵ سوباح خالید حەمەد سوباح، جێنشینی میری کوەیت کۆبووەتەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، زەیدی و سوباح خالید حەمەد سوباح، گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆسیەی سنوورەکان و بەستنەوەی کارەبای نێوان هەردوو وڵات کردووە.
زەیدی بە جێنشینی میری کوەیتی گوتووە، دەرفەتی وەبەرهێنان لەبەردەم کۆمپانیا کوەیتییەکان لە عێراق کراوەیە.
زەیدی هەر پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەگەڵ جەستن ئنسێنگیۆمڤا، سەرۆکوەزیرانی ڕواندا کۆبووەتەوە.
سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ڕواندا لە بواری پەرەپیدانی سامانی مرۆیی
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، زەیدی باسی لە سوودبینین لە ئەزموونی ڕواندا کردووە لە بواری پەرەپێدانی سامانی مرۆیی و جەختیلەوە کردووەتەوە، حکومەتەکەی سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازیی ئابووری گرتووەتەبەر.
دیدار لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیرلەندا
دیدارێکی دیکەی زەیدی لە نیویۆرک، لەگەڵ میشێل مارتن، سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا بووە و گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و فراوانکردنی هەماهەنگی و هاوکارییەکان کردووە لە بوارە جیاوازەکان و باسیان لە دۆخی ناوچەکەش کردووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
عەلی زەیدی بۆ کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت بەرەو نیویۆرک
ئەمڕۆ دیبەیتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداریی 130 سەرکردەی جیهان دەستیپێدەکات
3 کاتژمێر پێش ئێستا