
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەخنە لە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران دەگرێت و دەڵێت، ئەو بڕیارە زیانی بۆ ئابووری هەیە و کێ قەرەبوونی زیانەکان دەکاتەوە.
عەدنان فەیحان، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بەغداد و تاران پەیوەندیی جوگرافی، ئایینی، کۆمەڵایەتی و هەڵوێستی و ئاڵنگاریی هاوبەشیان هەیە، ئەم هاوبەشییانە وادەکات دەوڵەت و گەلی عێراق لەپاڵ دراوسێکەیان بوەستن، ئەو هەڵوێستەش بە ئەرکێکی شەرعی ناودەبات.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگرتنی گەشتی هێڵە ئێرانییەکان بڕیارێکە خوێندنەوەی بۆ نەکراوە و پێچەوانەی دەستوورە، سزاکانی ئەمریکا هیچ پابەندییەکی نێودەوڵەتی لەسەر عێراق نییە.
عەدنان فەیحان ڕاگرتنی گەشتەکانی ئێران بە پەکخستنی ئابووری و پەرەپێدانی عێراق ناودەبات و دەڵێت، ڕاگرتنی ئەو گەشتانە زیانی گەورە و ڕاستەوخۆ بە کەرتێکی گرنگیی ئابووری دەگەیێنێت، کە گەشتیاریی ئایینییە و هێڵەکانی ئێران گوێزەرەوەی سەرەکی سەدان هەزار زیارەتکاری ئێرانی و عێراقن لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغداد و نەجەف.
فەیحان باسلەوە دەکات، ئەو قەدەغەی گەشتکردنە، دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی داهاتی گەشتیاری و بازرگانی، زیانی گەورەی بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، نووسینگەکانی گەشتیاری، کۆمپانیا گەشتییەکان دەگەیێنێت و باجی تێپەڕبوونی فڕۆکەکانیش لە ئاسمانیی عێراقەوە کەمدەکاتەوە، کە بەرامبەر بە خزمەتگوزارییەکانی عێراق وەریدەگرێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پرسیارێک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات و دەڵێت، "پلانتان بۆ قەرەبووی ئەو زیانانە چییە؟".
عێراق داوای بەدەرکردنی فڕۆکەخانەکانی لە سزاکانی سەر ئێران دەکات
بزووتنەوەی نوجەبا هەڕەشەی مانگرتن لە تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق دەکات
ئەبو ئالا وەلائی داوای ڕەتکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات