سەرۆککۆماری عێراق بە بۆنەی ڕۆژی سەروەرییەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات
کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- سەرۆککۆماری عێراق بە بۆنەی ڕۆژی سەروەرییەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات.
- نزار ئامێدی: سەروەری و سەقامگیری و یەکێتیی خاکی عێراق هیچ سازشێکی لەسەر ناکرێت.
- نزار ئامێدی: دەبێت چەک و بڕیاری شەڕ و ئاشتی تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
- نزار ئامێدی: لەم بۆنەیەدا داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەین بەرژەوەندیی عێراق پێش بەرژەوەندیی دیکە بخەن.
بەبۆنەی ڕۆژی سەروەرییەوە سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد و جەختدەکاتەوە، سەروەریی عێراق و سەربەخۆیی بڕیار و یەکپارچەیی نیشتمان و پارێزراویی دامەزراوەکانی کۆمەڵێک بنەمای گرنگن کە سازشیان لەسەر ناکرێت.
ڕاگەیێنراوەکەى سەرۆککۆمار
- نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی ڕۆژی سەروەرییەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، سەروەری بەبێ دەوڵەتێکی بەهێز و دامەزراوەیی چەسپاو و جێبەجێکاری یاسا تەواو نابێت.
- دەشڵێت، بڕیاری ئاشتی و شەڕ مافێکی تایبەتە بە دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکانی، هەروەها چارەسەرکردنی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و ملکەچکردنی هەموو جۆرە هێزێک بۆ بڕگەکانی دەستوور و یاسا، پایەی بنەڕەتین لە پاراستنی سەروەری و پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت.
- سەرۆککۆماری عێراق داوای لە سەرجەم هێزە سیاسی و نیشتمانییەکان کردووە، بۆ هەڵگرتنی بەرپرسارێتی لە پاراستنی یەکگرتوویی بڕیار و پێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی دەوڵەت و پتەوکردنی یەکگرتوویی نیشتمانی و پاراستنی عێراق لە گرژییەکان.
- دەشڵێت، لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق جەختدەکەنەوە، لە گواستنەوەی عێراق بۆ قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای سەروەریی تەواوەتی.
ئەوە لە کاتێکدایە، پڕۆسەی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق، لە ڕۆژى 30ـى ئەیلوولی 2026، بە شێوەیەکی فەرمی کۆتایی پێهات. ئەم پێشهاتە مێژووییە دوای ڕێککەوتنی ساڵی 2024ـى نێوان حکومەتی عێراق و واشنتن هات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.
زانیارى بۆ تۆ
پرسى کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان لە پەرلەمانى عێراق تاوتوێدەکرێت
سەرۆکایەتییەکانی عێراق: چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت
بەرپرسێکی عێراقی: سوپای ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق کشاوەتەوە
کیژان مەحمود
1 کاتژمێر پێش ئێستا