بەریتانیا: ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ

یەسنا ئومێد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ساتى داگرتنى ئاڵاى بەریتانیا لەلایەن هێزەکانى ئەو وڵاتە لە عێراق و کشانەوەیان
ساتى داگرتنى ئاڵاى بەریتانیا لەلایەن هێزەکانى ئەو وڵاتە لە عێراق و کشانەوەیان

پووختەى هەواڵەکە

  • بەریتانیا: ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ.
  • بەریتانیا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە ئامادەن بەرپرسیارێتی ئەمنی بگرنەئەستۆ.
  • بەریتانیا: ڕاهێنانمان بە 21 هەزار پێشمەرگە کردووە.
  • بەریتانیا: عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دەتوانن پەڕەیەکی نوێ هەڵبەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـى ئەیلوولى 2026، وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە دەیەیەک لە ئۆپراسیۆن و ڕاهێنان و بونیادنانی تواناکان کشانەوەى ڕاگەیاند و دەشڵێت "هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە لە کوردستان ئامادەن بەرپرسیارێتی سەرەکی ئاسایشی وڵاتەکە بگرنە ئەستۆ".


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوى وەزارەتى بەرگرى بەریتانیا

  • وەک بەشێک لە گۆڕانکارییەکان و دەستپێکردنی ڕێکخستنە ئەمنییە نوێیەکان لەلایەن حکومەتی عێراق، هێزە هاوپەیمانییەکان لە ناویاندا بەریتانیا لە عێراق کشانەوە.
  • هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئاسایشی وڵاتەکەیان پاراستووە و توانیویانە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بگەڕێننەوە و پاڵپشتی کۆمەڵگە زیانلێکەوتووەکانیش بکەن، لەگەڵ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەش، عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دەتوانن پەڕەیەکی نوێ لەسەر هەماهەنگی ئاسایش و ئەمنی لە ژێر سەرکردایەتیی عێراق دەستپێبکەن.
  • بەریتانیا: بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانی کاردەکات تاوەکو پەیوەندییەکی دوولایەنەی بەهێز لە ڕووی بەرگرییەوە دروستبکەن.
  • بەریتانیا: پاڵپشتی و ڕاهێنان و هاریکاری زیاتر لە111  هەزار ئەندامی هێزەکانی عێراقیان کردووە لە ناویاندا 21 هەزار لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەدا بوون.
  • بەریتانیا سوپاسگوزاری خۆی بۆ هێزەکانی وڵاتەکەی لە هاوپەیمانی دژ بە داعش دەربڕی و دەڵێت بەریتانیا پابەند دەبێت لە شکستهێنان بە داعش و ئایدۆلۆجیای داعش ئەوەش لە ڕێگەی بەردەوامی ئۆپراسیۆنی شێدەر.
  • پابەندییەکانی لە عێراق و ناوچەکە وەک خۆی دەمێنێت، هەروەها بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی هەردوو لایەن دەکەن بەتایبەت هاوکاری دژە تیرۆر، پەروەردەی سەربازیی و هاوکاری بەرگریی و پێشخستنی بەرژەوەندییە ئەمنییەکان.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەریتانیا دووەم گەورەترین هێز بوو لە هاوپەیمانییەکەی ئەمریکا بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی سەددام حوسێن، کە لەو کاتەدا 46.000 سەربازی هێنایە عێراق و زیاتر لە باشووری وڵاتەکە (بەسرە) جێگیر بوون. ئەم هێزانە لە ساڵی 2009 چوونە دەرەوە و لە 2011 بە تەواوی کشانەوە.

بەریتانیا لە ساڵی 2014ەوە، وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەڕایەوە عێراق، لەم ماوەیەدا هێزەکانی بەریتانیا مەشقیان بە زیاتر لە 111,000 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە، لەوانەش زیاتر لە 21.000 هێزی پێشمەرگە.

مێژووی یەکەمی بوونی سەربازی بەریتانیا لە عێراق بۆ ساڵی 1914 و سەردەمی عوسمانییەکان دەگەڕێتەوە، کە دواتر بوو بە ئینتیدابی بەریتانی بەسەر عێراقدا و تاوەکو ساڵی 1958 (شۆڕشی 14ـى تەممووز) بە بنکەی جۆراوجۆر وەک حەبانییە لە عێراقدا مانەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

هەرێمى کوردستان نیگەرانە لە کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان

باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق: پێشمەرگە هاوشێوەى حەشدى شەعبى دامەزراوەیەکى فەرمییە

موقتەدا سەدر بۆ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق؛ "لەندەن حەشارگەی سەرەکیی بەعسییەکان و دوژمنانی عێراقە"

یەسنا ئومێد

2 کاتژمێر پێش ئێستا