زەیدی داوا لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەکات ئامادە و چاوکراوەبن
ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- زەیدی داوا لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەکات ئامادە و چاوکراوەبن.
- زەیدی: لە ئەمڕۆوە بڕیاری ئەمنی لەدەستی دامەزراوەکانی دەوڵەتدایە.
- زەیدى: پێویستە پشت بە زانیاریی هەواڵگری ببەستین بۆ ئەرکەکان و بەرەنگاربوونەوەى گوتارى ڕق و کینە.
زەیدی دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجوومەنی ئاسایشی وزاری عێراقی کرد و باسی لە ئەرکی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کرد، بۆ دوای قۆناغی هاوپەیمانان.
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە
- گفتوگۆ لەسەر ئامادەکاریی و پلانەکان بۆ بەهێزترکردنی توانای دامەزراوە سەربازییەکان کراوە، لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزترکردنی دەسەڵاتی یاسا و دەوڵەت.
- نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، بڕیاری ئەمنی و سەربازی لە ئەمڕۆ بەدواوە لای دامەزراوەکانی دەوڵەتە.
- زەیدی داوایکردووە هەوڵە هەواڵگرییەکان زیاتر بکرێن و هێزەکان بەرەنگاری گوتاریی ڕق و کینە ببنەوە، کە هەڕەشە لە ئاشتی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی دەکات.
- سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم قۆناغەدا جەختی لە ڕۆڵی دەستەی بەرهەمهێنانی سەربازی کردووەتەوە، لە ڕێگەی هاوبەشیی بەرهەمهێنان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی تایبەتمەند لە بواری چەک و پێداویستیی سەربازی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـى ئەیلوول، عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق ڕاگەیاند.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
بەریتانیا: ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ
سەرۆککۆماری عێراق بە بۆنەی ڕۆژی سەروەرییەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات
ئارام یوسف
1 کاتژمێر پێش ئێستا