ترەمپ: بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنم کە دوایین سەربازی ئەمریکی ئەمڕۆ عێراق بەجێدەهێڵێت
پووختەى هەواڵەکە
- ترەمپ: ئێمە عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانێکی نایاب بەجێدەهێڵین.
- ترەمپ: بڕیارمدا کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکییەکان بێنەوە ماڵەوە.
- ترەمپ: ئەمڕۆ سەرکەوتنە بۆ عێراق و ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى سوپاى وڵاتەکەى لە عێراق، پەیامێکى بڵاوکردەوە.
ناوەڕۆکى پەیامەکەى سەرۆکى ئەمریکا
- ترەمپ: کشانەوەی هێز و کەرەستەکانمان لە هەولێر بەشێوەیەکی ڕێکوپێکە بە پێچەوانەی کشانەوەمان لە ئەفغانستان.
- بڕیارمدا کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکییەکان بێنەوە ماڵەوە.
- ئەمڕۆ سەرکەوتنە بۆ عێراق و ئەمریکا.
- بەشێوەیەکى تەواو پشتیوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکەم.
- ترەمپ: بەپێچەوانەى ئەفغانستانەوە کشانەوەکەمان ڕێکخراو بوو.
- ترەمپ: ئەم کشانەوەیە کۆتاییهاتنى گەشتێکى پڕ تێچوو بوو بۆ ناو دۆزەخ.
ڕۆژى چوارشەممە، 30ـى ئەیلوول، عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق ڕاگەیاند.
بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی 2003 بە ڕووخاندنی ڕژێمی پێشوو دەستیپێکرد و لە ماوەی دوو دەیەدا نزیکەی 4 هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی کوژران؛ پاش کشانەوەی یەکەم لە ساڵی 2011، واشنتن لە ساڵی 2014 هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیی بۆ شەڕی دژ بە داعش پێکهێنا و گەڕایەوە ناوچەکە، تاوەکو لە ساڵی 2024 لەسەردەمی جۆ بایدن ڕێککەوتنی کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغ واژۆ کرا و لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە فەرمی جێبەجێ دەکرێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
بەریتانیا: ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ
زەیدی داوا لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەکات ئامادە و چاوکراوەبن
2 کاتژمێر پێش ئێستا