ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەناڵ8 ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق.

  • وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەناڵ8: داواکارین کار بۆ بەهێزترکردنی دەزگا و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.


گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمێکی بەهێز و خۆڕاگری کوردستانی عێراق دەکات، دەشڵێت، ئەمریکا هەرێمی کوردستان بە کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی لە پەیوەندییە فراوانەکانی نێوان بەغداد و واشنتندا وەسفدەکات.


گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نامەیەکیدا بۆ کەناڵ8:

  • داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین، بە خێرایی و بە شێوازێکی بونیادنەرانە کار لەسەر ئەو پرسانە بکەن کە دەبنە هۆی بەهێزترکردنی دەزگا و دامەزراوەکانی هەرێمی کورقدستان.

  • پابەندین بە هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری عێراقدا کە هەوڵی بونیادنانی وڵاتێکی خاوەن سەروەری، سەقامگیر و گەشەسەندوو دەدەن.

واشنتن بە شێوەیەکی بەردەوام لە کاتی قەیرانە سیاسییە قووڵەکاندا لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەکو پردێکی دیپلۆماسی کاری کردووە و هانی هەردوولا دەدات بۆ ڕێککەوتن لەسەر حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی ئەنجوومەنی وەزیران و کاراکردنەوەی پەرلەمان.

ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا دوای ئەوە هات بە بڕیارێکی تاکلایەنەى پارتى دیموکراتى کوردستان، دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان بەبێ بەشدارییکردنى فراکسیۆنەکانى یەکێتى و نەوەى نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هەڵوێست، هەڵبژیردرا.

لە کاردانەوەی ئەوەشدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکی توونددا، کشانەوەى تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانى لە حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ڤیکتۆریا تایلۆر: ئیدارەی ترەمپ وەک ئیدارەکانی پێشوو گرنگی بە هەرێمی کوردستان نادات

ژوان نیزام

Sun Nov 08 2026

Loading related news...