
کاردانەوەکانى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان بەبێ سازان بەردەوامن.
ئەمریکا داوای یەکڕیزیی بەردەوام لە هەرێمی کوردستان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ حکومەتە خۆجێیەکان دەکات.
تۆم باراک نوێترین پەیامى واشنتنى لەگەڵ دوو بەرپرسى هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرد.
تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق لەگەڵ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەحمەد موفتی، گفتوگۆیان لەسەر داهاتووی سیاسی و کارگێڕیی هەرێمی کوردستان کرد.
ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتوو دەکات، بەشێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی فرەیی و جیاوازییەکانی ناوچەکە بێت.
بەدیهێنانی یەکڕیزییەکی بەردەوام و ڕاستەقینە لە هەرێمی کوردستاندا، تەنیا لە ڕێگەی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان، پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە حکومەتە خۆجێیەکان، بەهێزکردنی دامەزراوە فەرمییەکان و چەسپاندنی شەفافیێتێکی زیاترەوە مسۆگەر دەبێت.
پێشتریش وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8 داواى بەهێزترکردنی دامودەزگاکانى هەرێمى کوردستان و بەهێزکردنى پەیوەندیى نێوان لایەنەکانى کرد.