فلیک و مۆرینیۆ پێش کلاسیکۆ قسەی خۆیان کرد

مەستان حوسام3 کاتژمێر پێش ئێستا

پێش یارییەکە هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشلۆنە باسی لە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ کرد و گوتی:

کلاسیکۆ تەنیا یارییەک نییە بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ، بەڵکو یەکێکە لە
گەورەترین بۆنە و ڕووداوەکان لە جیهانی تۆپی پێدا و جیهان چاودێری دەکات، ملیۆنان
چاو لەسەرمانە، ملیۆنان بینەرمانن.

ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان، ڕێزم هەیە بۆ جۆزێ مۆرینیۆ،
کارێکی نایابی کردووە تاوەکو ئێستا، لەبەر ئەوە هەرگیز ڕکابەرێکی ئاسان نین.

هەریەکە لە ژوول کوندێ و دانی ئۆلمۆ بەهۆی پێکانەوە لە
یارییەکەدا بەشداری ناکەن، هەر یاریزانێکیش تازە چاکبووەتەوە لە پێکان بەڵام یاریی
نەکات، لەبەر ئەوەیە کە نامەوێت هیچ کەسێک بکەوێتە مەترسییەوە.

شکستەکەی چامپیۆنزلیگمان بەرامبەر پاریس سانجێرمان، ئەوەمان لەبیرکرد، لاپەڕەیەکی
نوێمان هەڵداوەتەوە، یاریزانەکان ئامادەن و پشوویان وەرگرتووە، وە هەڵەکانمان
شیکردۆتەوە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید باشتر بین.

باسی ناوبژیوان ناکەم، تکایە پرسیاری ئەوەشم لێ مەکەن، ئەوەی دەمەوێت سەرنج
بخەمە سەر یارییکردنێکی جوان و بردنەوەیە، نەک ناوبژیوان، ئاستی ناوبژیوان
هەرچۆنێک بێت دوای یارییەکە دەردەکەوێت، پێش یاریی هەندێک قسە هەیە پێویست ناکات
بکرێت.


هاوکات جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید بەهەمان شێوە قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە گەڕانەوە بۆ یاریگای کامپ نو هەستێکی چۆنە؟

  بەڵی دەگەڕێمەوە کامپ نو، چوون بۆ ئەو یاریگایە
هیچ جیاوازییەکی نییە و وەک هەر یاریگایەکی دیکە ئاساییە، بەڵام ئەوەی تایبەتی
دەکات ئەوەیە کلاسیکۆیە، کە رووداوێكی گەورەیە بۆ هەردوولامان.

کار بۆ راگرتنی هیچ یاریزانێک ناکەین بەتایبەتی، ڕێزم هەیە بۆ لامین یامال،
بەڵام جیاوازی هەیە لە نێوان ڕێزگرتن لە ڕکابەر و گۆڕینی پلانی تاکتیکی یان
وازهێنان لە ناسنامەی خۆمان، ئێمە هیچ کات ئەوە ناکەین نە بەرامبەر ئەو و نە
بەرامبەر هیچ یاریزانێکی تری خاوەن کوالێتی بەرز، واتە بە کورتی، پێویست ناکات
ناسنامە و شێوازی یاریکردنی خۆمان بگۆڕێن لە پێناو یەک یاریزان.

لە وەڵامی گلەیییەکانی فێرمین لۆپێز کە ڕایگەیاندبوو ئەوان بێزار بوون لە
قسەکردنی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ناوبژیوان، لە وەڵامدا دەلێم ئێمەش لەوانە بێزارین کە
هێشتا ڕوودەدەن،  ناوی ناوبژیوان هەرگیز
نیگەرانی نەکردووم، بەڵکو ئەوەی نیگەرانم دەکات پێشێلکردنی یاساکانە.

شکستی بەرشلۆنە بەرامبەر پاریس واناکات بۆ ئێمە باش بێت، وە هیچ نالێم
لەسەر پلان و تاکتیک و ناوبژیوان، زۆرتان پرسیاری ئەم شتانە دەکەن، ئێوە زیرەکن،
بەڵام منیش گێل نیم، دەزانم چی دەڵیم و چی ناڵێم.



 





Loading related news...