دەستکەوتێکی ئەکادیمی و مێژوویی لە بواری ڕاهێنەرایەتیی تۆپی پێی ئاسیاییدا

هەرێز جەمال3 کاتژمێر پێش ئێستا


پرۆفسیۆر، نازم شێخ جەبار هەنگاوێکی گرنگ لە کاروانی ئەکادیمی و ڕاهێنەرایەتیدا تۆماردەکات، ئەویش لە ڕێگەی بەشداریکردنمى وەک وانەبێژیی ئاسیایی لە خولی ڕاهێنەرایەتیی تۆپی پێی ئاسیایی بۆ ئاستی (B).

نازم شێخ جەبار، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، خولی ڕاهێنەرایەتیی تۆپی پێی ئاسیایی بۆ ئاستی (B) لە پارێزگای دهۆک لەبەروارى 3 / 10 بۆ 23/10 بەڕێوەچوو.
ئەم بەشداریکردنە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، ئەمە یەکەم جارە مامۆستایەکی زانکۆ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەرکی وانەبێژیی لە خولە ڕاهێنەرایەتییە ئاسیاییەکاندا بۆ ئەم ئاستە بگرێتە ئەستۆ.


ئەو وانەبێژە گوتیشى :" ئەم دەستکەوتە تەنها وێستگەیەکی کەسی نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی گرنگیی تەواوکاریی نێوان زانستی ئەکادیمی و ئەزموونی مەیدانییە، و ڕۆڵی زانکۆکان بەهێزتر دەکات لە پەرەپێدانی سیستەمی ڕاهێنەرایەتیی تۆپی پێ و پێگەیاندنی ڕاهێنەرانێک کە خاوەنی زانیاریی زانستی و توانای پرۆفێشناڵ بن بەپێی پێوەرە ئاسیاییەکان."


نازم شێخ جەبار دەشڵێت:" بە هەڵگرتنی ئەم دەرفەتە، سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆم ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ، ڕاگرایەتی کۆلێژ، و سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی وەرزشیی بنەڕەتی دەکەم، وەک ڕێزلێنانێک بۆ پشتیوانی و بایەخدانیان بە کادرە ئەکادیمییەکان و بڕوایان بە گرنگیی ڕۆڵی مامۆستای زانکۆ لە خزمەتکردنی وەرزش و گەشەپێدانی بزووتنەوەی ڕاهێنەرایەتی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ئاسیاییدا، هەروەها شانازیی خۆم بە ئەندامبوون لە دامەزراوە ئەکادیمییەکەم دەردەبڕم، و بەپەرۆشم بۆ بەردەوامبوون لە بەخشینی زانستی و پراکتیکی بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی پێگە و بەهێزکردنی ئامادەیی لە کۆڕ و کۆبوونەوە وەرزشییەکاندا و شانازی بەم بەرپرسیارەتییەوە دەکەم و بە هاندەرێکی دەزانم بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن و تێکۆشان لە خزمەتکردنی زانست و وەرزش و تۆپی پێ لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. ."

هەرێز جەمال

Sun Oct 25 2026

Loading related news...