سەرکەوتنەکانى پێشمەرگەى سلێمانى بەردەوامە

هەرێز جەمال3 کاتژمێر پێش ئێستا



لە خولى نایابى یانەکانى عێراق، پێشمەرگەى سلێمانى سەرکەوتنێکى دیکەى تۆمارکرد و پارێزگارى لە پێشەنگى خولەکە کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕى نۆیەمى خولى نایابى یانەکانى عێراق، لە دەرەوەى یاریگەى خۆیدا، پێشمەرگەى سلێمانى بووە میوانى میسان و یارییەکەش سێ بەیەک لە بەرژەوەندى یانەکەى شارى سلێمانى کۆتاییهات.

گۆڵەکانى پێشمەرگە لە یارییەکەدا، لە ڕێگەى یاریزانان، دیار کاکە برا و شوانە مەحموود و ئیبراهیم محەممەدەوە تۆمارکراون.

بەم ئەنجامە، پێشمەرگەى سلێمانى بە کۆکردنەوەى21خاڵ لە پلەى یەکەمى ڕیزبەندییە، میسانیش بە نۆ خاڵ لە پلەى دوانزەیەمە.

هەرێز جەمال

Sun Oct 25 2026

Loading related news...