
لەگەڵ توندبوونەوەى سەرما و سۆڵە نەوتیش گرانتر بووە.
بەهۆى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر غازى ماڵانیش گران بووە و کارەباى نیشتمانیش چەند کاتژمێرێک هەیە.
هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنى نەوتى سپى دیارینەکراوە.
لە دهۆک نرخى یەک بەرمیل نەوتى سپى ماڵان بۆ نزیکەى 400 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە و نرخى یەک بتڵ غازیش گەیشتووەتە 20 هەزار دینار.
لە دواى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر کارەباى نیشتمانى بەتەواوى کەمبووەتەوە.
ئێستا تەنیا پێنج کاتژمێر کارەباى نیشتمانى لە شارەکە هەیە.
نرخى یەک بەرمیل نەوتى سپى ماڵان لە ئێستادا 385 هەزار دینارە و بەگەیاندنەوە دەبێتە 400 هەزار دینار.
نرخى یەک بتڵ غازی بازرگانیش بۆ 20 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کارەباى شارەکە، مۆلیدەکان لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاوەکو 9:00ـی بەیانی، دوا نیوەڕوان لە کاتژمێر 14ـی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 2:00ـی بەرەبەیان کاردەکەن.
لە دهۆک غاز و نەوت گرانتر بوون