ناتۆی مەککە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ تورکیا پەیامێکی گرنگ ئاراستەی حووسییەکان دەکات

عەدنان ئەحمەد5 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕێککەوتنی سێقۆڵی سعودیە و تورکیا و پاکستان لە شاری مەککە، فۆتۆ: AFP
ڕێککەوتنی سێقۆڵی سعودیە و تورکیا و پاکستان لە شاری مەککە، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە

  • تورکیا سرووشتی پاڵپشتییە سەربازییەکانی بۆ سعودیە ڕوونکردەوە

  • تورکیا: ناچینە جەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حووسییەکان و تەنیا پشتگیریی بەرگرییکارانە دەدەینە سعودیە.


وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، پابەندن بە ڕێککەوتنی مەککە و هاوکار ی و پاڵپشتی سعودیە دەکەن لە جەنگەکەیدا ، بەڵام ڕاستەوخۆ سەرباز نانێرنە ناو شەڕەکە و هاوکاری بەرگرییی پێشکەش دەکەن.


یاشار گیولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا:

  • ئەنقەرە پێشبینی ناکات هێزەکانیان لەگەڵ حووسییەکان بکەونە شەڕی ڕووبەڕووەوە.

  • ئێمە لە هیچ بارودۆخێکدا پێشبینی ئەوە ناکەین بچینە پێکدادانی ڕووبەڕوو لەگەڵ حووسییەکان.

  • ئامانج لە پێشکەشکردنی هەر پاڵپشتییەکی سەربازیی تورکیا بۆ سعودیە، بە پلەی یەکەم بەهێزکردنی توانای ڕێگریکردن دەبێت، هاوشێوەی هاوکارییەکانیان بۆ قەتەر.

  • تورکیا هەر داواکارییەک بۆ پاڵپشتیی سەربازی لە سعودیەوە هەڵدەسەنگێنێت و مەودای ئەو هاوکارییانە دیاری دەکات.

  • هەر هەنگاوێکیش پێویستی بە پەسەندکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیان دەبێت و بەگوێرەی ڕێکارە یاساییەکان بەڕێوەدەچێت.

ڕێککەوتنی مەککە کە مانگی ئابی ڕابردوو واژۆ کرا و لەم هەفتەیەدا خرایە بەردەم پەرلەمانی تورکیا بۆ پەسەندکردن، هەر سێ وڵاتی تورکیا، سعودیە و پاکستان پابەند دەکات بە چوارچێوەیەکی بەرگریکردنی هاوشێوەی ماددەی پێنجی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی 'ناتۆ'، بەجۆرێک کە هەر هێرشێکی چەکداری دژ بە یەکێکیان وەک هێرش لە دژی هەموویان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لە بارەی ڕێککەوتنی مەكکە دەکات

Loading related news...