بەرپرسانی باڵای سەربازی و هەواڵگری پاکستان، سعودیە و تورکیا دەچنە تاران

کەناڵ84 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵەکە

  • بەرپرسانی باڵای سەربازی و هەواڵگری وڵاتانی هاوپیەمانیی مەککە کە پاکستان، سعودیە و تورکیان دەچنە تاران.

  • کۆبوونەوەیەکی ئەمنی باڵا لە تاران بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و تاوتوێکردنی سیستەمێکی بەرگری هاوبەش دەکەن.


عەلی باقری کەنی، جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند؛ خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیە، عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، سەردانی تاران دەکەن و لەگەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆدەبنەوە.


“ وڵاتان پشت بەخۆیان ببەستن”

  • کۆبوونەوەکە بە دەستپێشخەریی ئێران بەڕێوەدەچێت.

  • بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

  • ئامانجی بونیادنانی سیستەمێکی ئاسایشی هەرێمییە کە پشت بە وڵاتانی ناوچەکە خۆیان ببەستێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا دێت کە هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر لێدانی سەربازی لە ئێران زیادیان کردووە. پێشتر بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە بانگهێشتنامەیان پێگەیشتووە بۆ چوونە ناو ئەم هاوپەیمانێتییە.

سعودیە و پاکستان و تورکیا لە مانگی ئابی ڕابردوودا ڕێککەوتننامەیەکی ئەمنی هاوبەشیان بۆ بەرگری هاوبەش واژۆ کردووە. بەندەکانی ئەم ڕێککەوتننامەیە هاوشێوەی ماددەی پێنجەمی پەیماننامەی ناتۆیە (NATO)، کە دەڵێت: هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر هەر یەکێک لەم وڵاتانە، وەک هێرش بۆ سەر هەموو وڵاتانی ئەندام دادەنرێت و پێویستی بە بەرگری هاوبەش هەیە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

پاکستان هێزەکانی لە سعودیە جێگیر دەکات: پاراستنی خاکی ڕیاز هێڵی سوورە

کەناڵ8

Mon Oct 26 2026

Loading related news...