وشکەسەرمایەک هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە.
لە هەندێک ناوچە پلەکانى گەرما بۆ شەش پلە دابەزیون.
گەرمیان بە 20 پلە گەرمترین ناوچە دەبێت.
کەشناسیی هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە بڵاوکردەوە و ئاماژەى بە گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما کرد.
ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەوردا دەبێت.
لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو دوای نیوەڕۆ ئاسمان بە نیمچەهەوری دەمێنێتەوە، لەگەڵ بوونی ئەگەری پروشکەباران لە ناوچە شاخاوییەکان.
لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمان بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
لە ناوچە شاخاوییەکانیش بە نیمچەهەوری دەمێنێتەوە.
پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
شەپۆلێکی بەفر و باران بەشێک لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتوەتەوە