
کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى دەستیپێکرد.
لە یەکەم پانێڵدا بافڵ جەلال تاڵەبانى لەبارەى چەندین پرسى گرنگەوە قسەى کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانى بە ڕاشکاوى باسى لە دانیشتنەکەى پەرلەمانى کوردستان و هێرشەکەى سەر کۆرمۆر کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانى دانیشتنەکەى پەرلەمانى بە هۆکارێک بۆ تێکدان و ئاڵۆزکردنى زیاتر ناوبرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانى لە پانێڵى دەستپێکى کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى ڕایگەیاند، ئەوەى لە پەرلەمانى کوردستان ڕوویدا داڕمانێکى سیاسیى گەورە بوو، جەختیکردەوە دان بەو پەرلەمانەدا نانێن.
هەرێمى کوردستان پێویستە خۆى کێشەکانى چارەسەر بکات
ئەوەى لە پەرلەمان ڕوویدا بە ڕاستى هەموو دەرگاکانى داخست و کێشەکانى زیاتر کرد
پارتى تێکیدا و بڕواناکەم لێخۆشبوونێک هەبێت بۆ ئەوەى لە پەرلەمان ڕوویدا
قبوڵکراو نییە پەرلەمان ببێتە مەیدانى جەنگ
ئەمە پەرلەمان نییە و دانى پێدا نانێن
ئەوەى لە پەرلەمان ڕوویدا داڕمانێکى سیاسی گەورە بوو
ئەگەر ئەمریکا یارمەتیمان نادات بۆ چارەسەر با لە دوورەوە تەماشا بکات
پەیاممان بۆ واشنتن و جیهان ئەوەیە لێگەڕێن خۆمان کێشەکانى خۆمان چارەسەر بکەین
ئێمە دوو ئیدارە و بەڕێوەبردنمان هەیە
تەنیا ویستمان بۆ وێنەیەک لەگەڵ پارتى کۆببێنەوە بەڵام هەندێک لە کەسەکان ئەمەیان قورس کرد و بیانوویان گرت
کەمینەیەک لەناو پارتى هیچ شتێکى پێ قبوڵ نییە
زۆر زووە ئاماژە بەو کەسانە بدەم کە لە پشت هێرشەکەى کۆرمۆرەوە بوون
ئێرانییەکان گرەنتیانداوە کە ئەوان لە پشت هێرشەکەوە نەبوون
دەبێت زۆر بە جددى لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەى سەر کۆرمۆر بکرێت
متمانەم بە حکومەتى زەیدى هەیە بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکات
ئەگەر بەغداد ناتوانێت سیستمى بەرگریمان بۆ دابین بکات ئەوا با ڕێگەبدەن خۆمان بیکڕین
بافڵ جەلال تاڵەبانى: پارتى ناتوانێت ڕۆڵێکى بونیادنەرى لە پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد هەبێت
بافڵ جەلال تاڵەبانى: ئیدارەدانى دانوستانەکان لەگەڵ بەغداد لەلایەن پارتییەوە هەڵەیە
بافڵ جەلال تاڵەبانى: خەڵکى کوردستان بێزارە لەوەى لە کوردستان دەگوزەرێت
بافڵ جەلال تاڵەبانى: حکومەتى هەرێمى کوردستان یارمەتى خەڵک نادات ئێمە ئەو ئەرکە دەگرینە دەست
بافڵ جەلال تاڵەبانى: پڕۆژەمان دەبێت بۆ کارەبا و غاز کە قازانج نەویست بن
کۆتا سەردانم بۆ تاران زۆر باش بوو
ئێرانى ئێستا جیاوازە و بەرێز پزیشکیان گۆڕانکارى کردووە
ئێرانییەکانیش گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەى کە دەبێت ئێران بگۆڕدرێت
ئیسرائیل لەڕووى سەربازییەوە سەرکەوتنى بەدەستهێناوە، بەڵام لە ڕووى ناوبانگەوە زیانى کردووە
با ئێران و ئیسرائیل ڕقیان لە یەکدى بێت، بەڵام هێرش نەکەنە سەر یەکدى
وەکو هەمیشە بۆچوونم وایە باوکى کوردەکان هەر دەبێت کوردەکان خۆیان بن
من هاوڕێى زۆر نزیکى ئەمریکى، ئێرانى و بەریتانییەکانم