ئەردۆغان پێشوازی لە نزار ئامێدی و نێچیرڤان بارزانی کرد

ئەردۆغان پێشوازی لە نزار ئامێدی و نێچیرڤان بارزانی کرد

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • نزار ئامێدی و نێچیرڤان بارزانی بەشدارى لە لوتکەى کۆپ 31 دەکەن.

  • لوتکەى سەرکردەکان ئەمڕۆ بەڕێوەچێت و پرسى گۆڕانکارى کەشوهەوا تاوتوێ دەکرێت.


بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی سەرکردەکانی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا، نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتنە ئەنتاڵیا.


زانیارییەکان لە ئەنتاڵیاوە:

  • نزار ئامێدی لەکاتى گەیشتنى بە هۆڵى کۆبوونەوەکە لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشوازى لێکرا.

  • بڕیارە لە کۆنفڕانسەکەدا نزار ئامێدى، وتارى عێراق پێشکەش بکات.

  • دواتر ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانى وڵاتانى بەشداربوو دەبێت.

  • نێچیرڤان بارزانی یەکێکە لە بەشداربووان و لەکاتى گەیشتنى لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشوازى لێکرا.

ئەمڕۆ لوتکەی سەرکردەکانی جیهان لەبارەی ژینگە و کەشوهەوا بەڕێوەدەچێت، سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی 102 وڵات، 300 وەزیر و بەرپرسی باڵا و نوێنەری 196 وڵات بەشداری تێدا دەکەن. لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆک و سەرۆکوەزیرانى وڵاتان دیدارى تایبەتیان دەبێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سەرکردە دیارەکان لە لوتکەی سەرکردەکانی جیهان ئامادە نابن

Loading related news...