
هێشتا ڕەشنووسى پڕۆژەیاساى بودجەى 2027ـى عێراق، لاى سەرۆکوەزیرانە و نەخراوەتە بەردەم وەزیرەکان و لە ئەنجوومەنى وەزیران دەنگى لەسەر نەدراوە، بەڵام بڕیارى دابەزاندنى بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار، دۆخى بازاڕ و هۆڵى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقى بەیەکەوە شڵەقاند.
وەزیرى دارایی بە سەرکردەکانى چوارچێوەى گوتووە، بڕیارى دابەزاندنى بەهاى دینار یەکێکە لەو ڕێگە چارەکان بۆ چارەسەرکردنى کورتهێنان، لە بەرامبەریشدا سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى گوتوویانە با چاوەڕێ بکەین بودجە بگاتە دەستیان.
ئەمڕۆ ئەندامانى لیژنەى دارایی سەردانى بانکى ناوەندییان کردووە و پارێزگارى بانکى ناوەندى هۆکارى دابەزاندنى بەهاى دینارى بۆ پەرلەمانتاران ڕوونکردووەتەوە.
ئەوەى لە کۆبوونەوەدا خراوەتەڕوو ئەوەیە، حکومەت بۆچونی وایە ئەو20 هەزار دینارەى لە جیاوازى نرخى کۆن و نوێدا هەیە، پێشتر بەهەدەر ڕۆیشتووە، بەڵام ئەمجارە دەبێت دەوڵەت سوودى لێوەربگرێت بۆ بەهێزکردنى نەختینە.
پارێزگارى بانکى ناوەندى گوتوویەتى، هەوڵدەدەن نەهێڵن نرخى دۆلار زیاتر بەرزبێتەوە و نرخى دۆلار لە بانک و بازاڕدا جیاوازییەکى گەورە لە نێوانیاندا نەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو نرخەى ئەمڕۆ و لە چەند ڕۆژى داهاتووشدا هەیە نامێنێت و نزیک دەبێتەوە بە نرخى فەرمى.
هەروەها وتوویانە دۆلارێکى زۆر دەخرێتە بازاڕەوە، سوودێکى ئەوتۆى نییە بۆ دەوڵەت، چیتر ڕێگە نادرێت عێراق ببێتە ژینگەیەک بۆ بردنە دەرەوەى دۆلار و دەیانەوێت ئەو بەهەدەردانەى دۆلار ڕابگرن و کۆنتڕۆڵى بکەن.
لە بارەى زەرەرمەندبوونى هاوڵاتییان و داهاتە جێگیرەکان، ئەوەخراوەتەڕوو، بە گوێرەى ستاندارد هاوڵاتیى لە ساڵێکدا دووجار پێویستى بە دۆلار دەبێت بە چوونە دەرەوەى وڵات، بەڵام ئەوەى ئەوەى ئێستا لە بازاڕدا هەیە بازرگانان و لایەنە سیاسییەکان لێى سوودمەند دەبن و دەبێت ڕێگەى لێبگرن، هەموو هەوڵێک دەدەن کۆنتڕۆڵى دۆلار بکەن.
بانکی ناوەندیی عێراق: گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بە قازانجی پیشەسازیی ناوخۆییە
حیزبى دەعوە داواى سنووردانان بۆ بەرزبوونەوەى دۆلار دەکات
بۆ فریاکەوتنی دینار؛ پەرلەمانی عێراق کارنامەکەی گۆڕی و بەرپرسانی باڵای دارایی بانگێشت دەکات