ڕێککەوتنى سیاسى کراوە؛ پارێزگارى نوێى کەرکووک هەڵدەبژێردرێت

ڕێککەوتنى سیاسى کراوە؛ پارێزگارى نوێى کەرکووک هەڵدەبژێردرێت

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە.

پارێزگارێکی نوێ لە پێکهاتەی تورکمان هەڵبژێرێت.

کەرکووک بە ڕێککەوتنى نێوان پێکهاتە سەرەکییەکانى پارێزگاکە بەڕێوەدەبرێت.


پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە کەناڵ8ـی، دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە لە بەغداد ڕێککەوتنی سیاسی کرا لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگا کۆببێتەوە و پارێزگارێکی نوێ هەڵبژێرێت.


پەروین فاتیح:

  • بەگوێرەى ڕێککەوتنەکە، پۆستی پارێزگار تاوەکو سەرەتای ساڵی نوێ دەدرێتەوە بە بەربژێری بەرەی تورکمانی.

  • دوای ئەو وادەیەش، پۆستەکە دەدرێت بە پێکهاتەی عەرەب.

زانیارییەکانی کەناڵ8:

هەوڵێک هەبوو پۆستی پارێزگاری کەرکووک بدرێت بە کەسێکی تورکمانی شیعە مەزهەب، بەڵام لەئێستادا ڕێککەوتنەکە بە جۆرێکە پۆستەکە بدرێت بە بەربژێری بەرەی تورکمانی.

دوای هەڵبژاردنی محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک وەک وەزیرى دەوڵەت، بۆشایی ئیداری لە پارێزگاکە دروستبووە، ناوبراو مانگی نیسانی ڕابردوو، بەگوێرەى ڕێککەوتنێکی سیاسی پۆستی پارێزگاری کەرکووکی وەرگرتبوو.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

پارێزگارى نوێى کەرکووک هەڵبژێردرێت

ئارام یوسف

Thu Nov 12 2026

Loading related news...