لە عێراق دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى 10 کرا

ئارام قەرەداغی4 کاتژمێر پێش ئێستا
ناوەندێکی دابەشکردنی مووچە
ناوەندێکی دابەشکردنی مووچە

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتى دارایی فیدراڵ دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى تشرینى یەکەمى مووچەخۆران کرد.

  • لە پاش مووچەخۆرانی عێراق مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان خەرج دەکرێت.


وەزارەتى دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـى تشرینى یەکەم، دەستی بە دابەشکردنى مووچەى مووچەخۆران بۆ ئەم مانگە کردووە.


مووچە و ناڕەزایەتییەکان

  • بڕیارى دابەشکردنى مووچە هاوکاتە لەگەڵ فراوانبوونى ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانى هاوڵاتییانى بەغداد کە دژى گرانى و دابەزاندنى بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار دەستیپێکردووە.

  • وەزارەتى دارایی فیدراڵ وەک نەریتێک لە پاش دابەشکردنى مووچەى سەرجەم دامەزراوەکان، مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان خەرج دەکات.

فەرهاد ئەترووشى، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق پێشتر بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەیەک بە فالح سارى وەزیرى دارایی گوتووە، بۆ هەموو مانگێک مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ڕیزبەندى کۆتایی دابەشکردنى مووچە، بەگوتەى ئەترووشی، وەزیرى دارایی بەڵێنى داوە گۆڕانکارى بکات لە ڕیزبەندیی خەرجکردنى مووچەى دامەزراوەکان.

ڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لەژێر کاریگەری ململانێ سیاسییەکان و ناجێگیریی کاتی تەمویلدا بووە، کە تێیدا دواکەوتنی ناردنی پشکی هەرێم بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی توندی دارایی و پەککەوتنی بازاڕەکانی کوردستان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لیستى مووچەى ئەم مانگە و تەرازووى پێداچوونەوە ڕەوانەى بەغداد کرا

Loading related news...