
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە بەشداریی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێى پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەکانی ناوخۆ و ناوچەکەى کرد.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختى لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە وادەی دەستووریی خۆیدا کردەوە.
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بە بەشداریی نزار ئامێدی سەرۆککۆمار، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران،هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتیی دادوەری و سەرکردە سیاسییەکانی هاوپەیمانێتییەکە، چلەمین کۆبوونەوەی لە کۆشکی حکومی لە بەغداد کرد.
جەخت لە مافی خۆپیشاندان و دەربڕینی بیروڕا بە گوێرەی دەستوور دەکەینەوە.
داوای پاراستنی خۆپیشاندەران و گوێگرتن لە داواکارییە ڕەواکانیان دەکەین.
لەگەڵ پابەندبوون بە دەستوور و یاسا و دوورکەوتنەوە لە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر سەلامەتیی هاوڵاتییان و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی.
داواش لە هەموو لایەنەکان کراوە پابەند بن بە پاراستنی ئاسایش و سەروەریی وڵات.
لە کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوەی بەڕەشنووسی یاسای بودجەدا کرد .
جەختی لەسەر گرنگی پەسەندکردنی بودجە کردەوە لە وادەى دەستووری خۆیدا.
بەپێویستیشى دەزانێت دادپەروەری لە دابەشکردنی سەرچاوەکان دەستەبەربکرێت و گرنگى بەو پڕۆژە و خزمەتگوزارییانە بدرێت کە پەیوەندییان بە ژیانى هاوڵاتییانەوە هەیە.
هەروەها، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ستایشی هەنگاوەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و فرەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت، کە خزمەت بە بەهێزکردنی ئابووریی و پاراستنی ئاسایشیی نەتەوەیی عێراق بکات.




