بانکى ناوەندیی عێراق: پێشبینیى گەیشتنى یەک ملیار دۆلارى نوێ دەکەین

ئارا ئیبراهیم4 کاتژمێر پێش ئێستا
باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق
باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق

پووختەی هەواڵەکە

  • بانکى ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، گەیشتنی دۆلارى نەختینە بۆ عێراق بەهای دینار بەرزدەکاتەوە.

  • بانکى ناوەندیی عێراق: پێشبینیى گەیشتنى یەک ملیار دۆلارى دیکە دەکەین.


مەحموود داغر، گوتەبێژى بانکى ناوەندیی عێراق، ڕایگەیاند، هاتنی دۆلارى نەختینە بۆ عێراق بەشدار دەبێت لە سەقامگیرکردنی بازاڕ و بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی.


مەحموود داغر، گوتەبێژى بانکى ناوەندیی عێراق:

  • لە ماوەی ڕابردوودا دوو بارى دۆلار گەیشتووەتە عێراق.

  • هەر بارێک نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار بووە.

  • پێشبینیی گەیشتنی بارێکی نوێى یەک ملیار دۆلاری دەکەین.

  • عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی پارەی هاوردەکردنی کاڵاکانی لە ڕێگەی حەواڵە بانکییەکانەوە دابین دەکات.

  • پارەکە ڕاستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ هەناردەکاران و دوورن لە بازاڕی نەختینەیی.

  • لەکاتێکدا ڕێژەی مامەڵە نەختینەیییەکان لە دەرەوەى بانکەکان، 10% تێپەڕ ناکات، ئەوەش بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی گەشتیاران، نێردراوانی خوێندنە بۆ دەرەوەى وڵات.

بەهای دۆلار دادەبەزێت؟

گوتەبێژى بانکى ناوەندیی عێراق باسى لەوەشکرد، زیادبوونی بڕی دۆلاری نەختینەیی لە بازاڕدا پاڵنەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دراوی عێراقی و نزیکبوونەوەی لە بەهای ڕاستەقینەی خۆی کە لە دەوروبەری 152 هەزار دیناردایە بۆ هەر 100 دۆلارێک.

ئەوەشى دووپاتکردەوە، بانکی ناوەندی عێراق لە سەرەتای هەر ساڵێکدا لەگەڵ یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕێککەوتن دەکات لەسەر قەبارەی پێداویستی ساڵانەی خۆی لە دۆلاری نەختینە، کە بۆ نموونە دەکاتە 10 بۆ 12 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا.

ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، لە ڕابردوودا پرۆسەی گواستنەوەی دۆلاری نەختینە ڕووبەڕووی کۆسپ بووەوە بەهۆی ناسەقامگیریی ئەمنی و ناجێگیریی دۆخی ناوچەکەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ، سەرەڕای بەڵێنەکانی زەیدی بە بەرزنەبوونەوەی بەهای دۆلار ، لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 170 هەزار دینار .

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

100 دۆلار بە 169 هەزار دینارە

Loading related news...