خوێندکارانی قوتابخانەی حەسارۆک ئەمڕۆ لە گردبوونەوەیەکدا ناڕەزاییان دەربڕى.
تاوەکو ئێستا وانەی زیندەوەرزانییان نەخوێندووە و بەهۆی نەبوونی کارەباشەوە ناتوانن بە باشى وانە بخوێنن.
لە گردبوونەوەکەدا ژمارەیەک لە خوێندکارەکان بە کەناڵ8یان ڕاگەیاند، سەرەڕای تێپەڕبوونی نیوەی ساڵ و نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی 15ـی کانوونی یەکەم، تاوەکو ئێستا هیچ وانەیەکی زیندەوەرزانییان نەخوێندووە و بەڵێنی وەزارەت بۆ ناردنی مامۆستا جێبەجێ نەکراوە.
قوتابخانەکە بەدەست نەبوونی کارەبای نیشتمانی، موەلیدە و سووتەمەنییەوە دەناڵێنێت.
لە دوای کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆوە بەهۆی تاریکییەوە وانەکان ناخوێنین.
خوێندکاران داوا لە وەزیری پەروەردە دەکەن بەپەلە کێشەی مامۆستا و کارەبایان بۆ چارەسەر بکات، چونکە بۆ قەرەبووکردنەوەی پرۆگرامەکە ناچارن وانەکانی هونەر و وەرزشیش بکەن بە زیندەوەرزانی.