
لە لافاوەکەدا زیانێکى زۆر بەر ئۆتۆمبێلى هاونیشتمانییان کەوت.
بەگوێرەى خەمڵاندنەکان زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بێبەرامبەر تابلۆى نوێ بە سەرجەم ئەو شۆفێرانەى دەدەن کە بەهۆى لافاوەکەى هەولێرەوە زیانیان بەرکەوتووە.
سەرجەم ئەو شۆفێرانەى بەهۆی لافاوەکەوە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بزر بووە و تاوەکو ئێستا نەیاندۆزیووەتەوە، سەردانى قایمقامییەتی قەزای هەولێر بکەن.
نووسراوێکی پشتگیری ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕاستەوخۆ تابلۆیەکی نوێتان پێدەدرێت.
ڕۆژى 7ـى تشرینى دووەم، لافاو شارى هەولێرى گرتەوە و بەهۆیەوە دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا، بەهۆی بەهێزیی لافاوەکەوە، هەندێک هاونیشتمانى ڕۆژێک دواتر ئۆتۆمبێلەکانیان لە دووری ماڵەکانیان لەژێر قوڕ و لیتە دۆزییەوە، بەڵام بە کەڵکی چاککردنەوە نەمابوون.
لە لافاوەکەى هەولێر زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە