/

ژیریی دەستکرد بۆ پاراستنی پیسبوونی شەقامەکانی بەریتانیا بەکاردەهێنرێت

لە بەریتانیا سیستمی ژیریی دەستکرد لەسەر کامێراکانی چاودێری جێگیردەکرێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیسکردنی شەقامەکان و فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەلایەن شۆفێرانەوە.

سیستمەکە بە کامێراکانی چاودێری سەر شەقامەکان بەستراوەتەوە و ژمارەی تابلۆی هەر ئۆتۆمبێلێک وێنە دەگرێت ئەگەر لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە پاشماوەیەک فڕێبداتە سەر زەوی، سزایەکی 100 پاوەندیشی بۆ دەکرێت بە دیاریی.

حکومەتی بەریتانیا وەک قۆناغی سەرەتایی، سیستمەکە لە باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا جێگیردەکات، ئەمەش دوای نیگەرانی و خۆپشاندانی گروپی هەڵمەتی پاککردنەوەی بەریتانیا لەبەرامبەر پیسبوونی رێگاکانی وڵاتەکە.