Italy Rome Film Fest Les Annees Super 8 Portraits

براوەیەکی خەڵاتی نۆبڵ بایکۆتی دامەزراوە کولتوورییەکانی ئەڵمانیای راگەیاند

ئانی ئێغنۆ، خانمە نووسەری دیاری فەڕەنسی، لە سایەی ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل، دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی زیاتر لە 500 نووسەر و هونەرمەندی جیهانی، کە بایکۆتی دامەزراوە کولتوورییە حکومییەکانی ئەڵمانیا دەکەن.

ئانی ئێغنۆ، براوەی خەڵاتی نۆبڵ، هاوتای محەمەد ئەل کوردی شاعیر، بڕیاری داوە، بایکۆتی ئامادەبوون لە دامەزراوە کولتوورییە حکومییەکانی ئەڵمانیا بکات، ئەم پێشهاتە لە سایەی دەنگۆی سنووردارکردنی ئازادیی رادەربڕینە لە ئەڵمانیا.

تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 500 نووسەر، هونەرمەند، فیلمساز و چالاکوانی کولتووریی لە ئاستی جیهانییدا، بڕیاریان داوە بەهیچ جۆرێک بەشداریی لەو چالاکیی و بۆنانەدا نەکەن، کە لەلایەن دامەزراوە کولتوورییە حکومییەکانی ئەڵمانیاوە رێکدەخرێن.

بە گوتەی مانگرتووان، حکومەتی ئەڵمانیا، ئازادییەکانی سنووردار کردووە، دژایەتی هەموو ئەوانە دەکات کە هاوسۆزیی بۆ فەلەستینییەکان دەردەبڕن، بەشداریکردنی ئێنغۆی براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبیات، سەنگی بایکۆتکردنی دامەزراوە ئەڵمانییەکان قورستر دەکات.

لەماوەی رابردوودا، هەریەک لە کەسایەتییەکان، محەمەد ئەل کوردی شاعیر، لۆرنس ئەبو حەمدانی براوەی خەڵاتی تێرنەر، شارلۆت پرۆجەر و تای شانی، لە دیارترین ئەو کەسایەتییانە بوون، کە تەوژمی بایکۆتکردنی دامەزراوە حکومییەکانی ئەڵمانیایان توندتر کرد.