ئۆتۆمبێلێک لە قامیشلۆ کرایە ئامانج و کوژراو هەیە

پاشماوەی ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج لە شاری قامیشلۆ. تۆتۆ: کەناڵ8

پەیامنێرى کەناڵ8 لە رۆژئاوای کوردستان، ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ، دووشەممە، ئۆتۆمبێلێک لە قامیشلۆ کرایە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە.

بەپێی ئەو دیمەنانەی بە کەناڵ8 گەیشتوون، ئۆتۆمبێلەکە لە شەقامێکی گشتیی شاری قامیشلۆ تێدەپەڕێت، چەندین ئۆتۆمبێلی دیکە لەنزیکیەوەن، کاتێک دەکرێتە ئامانج و دەتەقێنرێتەوە.

ستێرە نەبی، پەیامنێری کەناڵ8 لە قامیشلۆ، دەڵیت، بەهۆی هێرشەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە، بەڵام زانیاریی زیاتر لەبارەی رووداوەکە هێشتا نەزانراوە.