له گه‌ڕى چوارده‌یه‌مى خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق، هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى گۆڵبارانى كه‌ربه‌لاى كردوو سێ خاڵى گرنگى بەدەستهێنا .
کەربەلا میوانداریی هەولێری کرد، هه‌ر زوو هه‌ولێر له رێگه‌ى هه‌ڵۆ فایه‌قه‌وه گورزى وەشاند و تۆڕى یانه‌ى خانەخوێی هه‌ژاند، دوای تێپەڕبوونی نیوکاتژمێر بەسەر یارییەکەدا، به شه‌ش خولهك محه‌مه‌د قاسم دوو گۆڵى دیكه‌ى بۆ هه‌ولێر تۆماركرد، به‌ڵام خاوه‌ن یاریگه پێش كۆتایهاتنى ئه‌و گێمه دوو گۆڵىان تۆماركرد و نیوەی یەکەم بە ئەنجامی 3-2 له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ولێر كۆتایهات .
یارییه‌كه له گێمى دووه‌م هه‌مان رێچكه‌ى گێمى یه‌كه‌مى گرت، محه‌مه‌د قاسم به تۆماركردنى گۆڵێكى دیكه هاتریكى بۆ هەولێر تۆمارکرد ، پاش چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له لایه‌ن راهێنه‌رانى هه‌ردوو تیپ و پێش كۆتایهاتنى یارییه‌كه، لویس ئیدواردۆى كۆلۆمبیى گۆڵى پێنجه‌مى بۆ هه‌ولێری تۆماركرد ، له كاتى زیادكراویشدا كه‌ربه‌لا له رێگه‌ى لێدانى سزاوه گۆڵى سێیه‌میان تۆماركرد، ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ش پاش ئه‌و لێدانه سزایه به سه‌ركه‌وتنى هه‌ولێر به ئه‌نجامى 3-5 فیکەی کۆتایی لێدا .