فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندی کافیاى سەر بە قەزاى ئاکرێ بۆردوومان دەکەن و کوژراو هەیە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کەناڵ8، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندى کافیاى سەر بە قەزاى ئاکرێیان بۆردوومان کردووە و دوو هاونیشتمانی کوژراون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەناڵ8 کەوتوون، سێ هاونیشتمانی لەکاتی بانگی ئێوارەدا لە گوندی کافیاى سەر بە شارۆچکەى ئاکرێ، چوونەتە ناو رەز و باخی خۆیان و بەر بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەوتوون.

موسڵح عارف یەکێک لە هاونیشتمانییەکانی گوندی گربیش، بە کەناڵ8ی گوت "سێ هاونیشتمانی بە ناوەکانی سادق تاهر کافی، بەشیر دودی و عارف تەھا کافی کە دوانیان خەڵکی گوندی گربیشی سەربە شارەدێى دینارتەن لە ئاکرێ و ئەوی دیکەش خەڵکی گوندی دودییە بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەوتوون و دووان لەو هاونیشتمانییانە کوژراون و یەکێکیشیان بریندارە".