هەناردەکردنی کەلوپەلی پۆستە لە پارێزگای سنە بەرێژەی 39% زیادیکردووە

شارى سنە لە رۆژهەڵاتى کوردستان. فۆتۆ: گوگڵ

هەناردەکردنی کەلوپەلی پۆستە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و پارێزگای سنە بەتایبەتی، لەساڵی 2023 بە رێژەی 39% بەراورد بە ساڵی 2022 زیادیکردووە.

محەمەد ئومێدی، بەڕیوەبەری گشتی کوردستان پۆست رایگەیاند، هەناردەی کەلوپەل لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێگەی پۆستە ساڵ لەدوای ساڵ زیاتر دەبێت، بە جۆرێک لەساڵی 2023دا بەرێژەی 39%ـى هەناردە لە رێگای پۆستە زیاتر بووە لەساڵی 2022دا.

ئومێدی دەشڵێت، لەساڵی 2023دوو ملیۆن و 331 هەزار و 402  پۆستە لە پارێزگاکە گواستراوەتە بۆ دەرەوەی پارێزگاکە، لە کاتێکدا لەساڵی 2022 یەک ملیۆن و667 هەزار و 933 کەلوپەلی پۆستە چووتە دەرەوەی پارێزگاکە.

بەڕیوەبەری گشتی کوردستان پۆست راشیگەیاند، لە هەموو پارێزگای سنە 634 یەکەی پۆستە کاردەکەن، لەو ژمارەیە 15 یەکەیان حکومیین و ئەوانی دیکە سەربە کەرتی تایبەتن.