یارییه‌كانى گه‌ڕى 16ـى خولى تۆپى پێى ئه‌ستێره‌كانى عێراق به‌رده‌وامه‌و یانه‌كانى نه‌ورۆزو دهۆك درێژیان به‌سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان دا‌و هه‌ولێریش یه‌كسان بوو .
نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى بووه میوانى نه‌فتى وه‌سه‌ت كه یانه‌ى میواندار له‌م وه‌رزه هیچ سه‌ركه‌وتنێكى تۆمارنه‌كردووه، نوێنه‌ره‌كه‌ى شارى سلێمانى پاش بردنه‌وه‌كه‌ى گه‌ڕى رابردووى له قاسم جارێكى دیكه دوور له هانده‌رانى سێ خاڵى خسته هه‌گبه‌كه‌ى كاتێك به چوار گۆڵى بێوه‌ڵام له نه‌فتى وه‌سه‌تى برده‌وه.
گۆڵه‌كان بۆ یانه سوورپۆشه‌كه له‌و یارییه‌دا رێگه‌ى یاریزانان مه‌روان حسه‌ین 2 گۆڵ و كلاودیۆ مارادۆناو ئه‌حمه‌د مه‌حموده‌وه تۆماركرا.
هه‌رچى دهۆكه له یاریگه‌ى خۆى درێژه‌ى به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى دا‌و توانى 2-1 له كه‌ربه‌لاى میوانى بباته‌وه، عیماد لواتى پیشه‌گه‌رى تونسى و زیاد ئه‌حمه‌د له‌و یارییه‌دا گۆڵه‌كانى خانه‌خوێیان نووسیه‌وه‌و پێگه‌ى خۆیان له ریزبه‌ندى سێیه‌مى خوله‌كه قایمتر كرد.
پێشتریش له ده‌ستپێكى یارییه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه ، یانه‌ى هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى بووه میوانى نه‌جه‌ف و یارییه‌كه‌ش به گۆلێكى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات.
له یه‌كێك له یارییه‌كانى شه‌وى رابردووى هه‌مان گه‌ڕى خولى ئه‌ستێره‌كان ، به‌هۆى هه‌ژماركردنى لێدانێكى سزا له لایه‌ن ناوبژیوانى یاریی نێوان قوه‌جه‌ویه‌و قاسم كه سالم عامر بوو، یاریزانانى قاسم وه‌ك ناره‌زایی له یارییه‌كه كشانه‌وه‌و پاش چاوه‌ڕوان كردنى كاتی یاسایی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان و ده‌ستپێكردنى یارییه‌كه به‌ڵام یاریزانان و ستافى هونه‌رى قاسم ره‌تیكردیانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو یاریگه به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوبژیوان یارییه‌كه‌ى 3-0 له به‌رژه‌وه‌ندى قاسم به كۆتایهێنا.
بڕیاره له رۆژانى داهاتووش لیژنه‌ى رێكارى و سزادان له یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و یارییه كۆببنه‌وه‌و سزاى توندى یانه‌ى قاسم بده‌ن.