وێنە.. تایوان کۆتایی بە ئاهەنگی ساڵی نوێی هەیڤی دەهێنێت

Workers carry a litter, a type of human-powered chair during the Bombing Master Han Dan festival celebrations on the last day of the Lunar New Year of the Dragon in Miaoli county, central Taiwan on February 24, 2024. - People believe Master Han Dan is a Taoist god who represents wealth. (Photo by Sam YEH / AFP)

دانیشتووانی رۆژئاوای تایوان بە هەڵدانی یاریی ئاگرین، کۆتایی بە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی هەیڤی دەهێنن، کۆمەڵێك مەراسیمی جیاواز پەیڕە و دەکەن، کە یەکێک لە سەرەکیترینیان، رۆیشتنە بەناو یارییە ئاگرینەکاندا بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ خوداوەندەکەیان، تا خۆشگوزارەنیان بکات و بەختێکی باشتریان لە ژیاندا پێببەخشێت.

لە شارۆچکەی زونانی تایوان، خەڵک پەیکەری خوداوەندەکەیان بەسەر شانیانەوە هەڵگرتووە و بەناو سەدان یاری ئاگریندا دەڕۆن و سوپاسگوزاری خۆیان دەردەبڕن بۆ خوداوەندی بەخت و خۆشگوزەرانی، ئەم مەراسیمە جۆرێکە لە "ئاگربەردان لە خوداوەند هان دان"، کە بەوە ناسراوە ئارەزووی گەرمی دەکات و لە سەرما دەترسێت.

چین چێن لۆنگ سەرۆکی لیژنەی مەراسیم، لەبارەی ئەم چالاکییانەوە دەڵیت، "لە رابردوودا لەم ناوچەیە تاعون هەبوو، کاتێک هێشتا زانست پێشنەکەوتبوو، خەڵک نوێژکردنیان بەکاردەهێنا بەڵام سوودی نەبوو، تا ئەو کاتەی خوداوەند هان دان لە ئاسمانەوە و دابەزی و پێی وتن کە دەبێت بۆمب بتەقێننەوە بۆ لەناوچوونی تاعونەکە، لە هەمان کاتدا گەرمی بۆمبە تەقینوەکان گەورەمان هان دانی گەرم دەکردەوە لەکاتێکدا کە ئەو لە سەرما دەترسا، لە هەمان کاتدا ئەو خوداوەندی بەخت بوو".

مەراسیمەکە کە زیاتر لە 150 ساڵە لەو شارۆچکەیەدا بەردەوامە، مەبەست لێی نیشاندانی سوپاسگوزارییە بۆ خوداوەند هان دان کە بە خوداوەندی بەخت ناسراوە، بەپێی ئەفسانەکان دەوترێت ئەو لە رابردوودا خەڵکی لە تاعون رزگار کردوە، هۆکارە بۆ هاتنی خۆشگوزارەنی و بەختی باشی خەڵک.

لێن چۆنگ لیانگ، یەکێک لە هەڵگرەکانی پەیکەرەکە کە بەناو ئاگردا دەڕۆن، باس لەوە دەکات، "من زۆر بە ئەزموونم، بۆماوەی 15 ساڵ ئەمەم کردووە، هیچ ترسێکم نیە، خودا دەمپارێزێت. جگە لەوەش کردنی ئەمە زۆر سەرسوڕهێنەرە، وەک ئەوەیە کە لە جەنگێکی بیت و بە چەکی ئاگرین بجەنگیت، زۆر دڵخۆشکەر و جۆشبەخشە، بەڕاستی ئاهەنگێکی سەرنجڕاکێشە".

تایوانییەکان پێیان وایە، تا زیاتر یارییە ئاگرینەکان بگرنە خوداوەندەکە و گڕی ئاگرەکە زیاتر ببێت، خۆشگوزارەنیان زیاتر دەکات، چونکە تەقینەوەی تەقەمەنییەکان بەختێکی باش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

ئەم مەراسیمانە زۆرکات لە رۆژی 15ی سەری ساڵی هەیڤیدا بەڕێوەدەچێت، هەزاران کەس لە ناوچە دوورەکانەوە دەچنە شارۆچکەکە بۆ بینینی نمایشەکان، بەشێکی زۆریان گوێیان دادەخەن و روخساریان دادەپۆشن بۆئەوەی دەنگ و پاشماوەی یارییە ئاگرینەکان زیانیان پێنەگەیەنێت.