رێژەی بەشداری دەنگدان لە پارێزگای سنە 25% بووە

بنکەیەکی دەنگدان لە مزگەوتی گەورەی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان. فۆتۆ: کەناڵ8

رێژەی بەشداری بۆ ئەنجوومەنی شارەزایان و پەرلەمانی ئێران لە پارێزگای سنە 25% بووە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند: رێژەی بەشداری هاونیشتمانیان لە پارێزگای سنە 25 % بووە، دەشڵێت: رێژەی بەشداری لەچاو هەڵبژاردنی پێشوو باشتر بووە.

لە پارێزگای سنە رێژەی بەشداری لە کاتژمێر8:00سەرلە بەیانی تاوەکو کاتژمێر12:00نیوەڕۆ تەنیا 12٪بوو، دوای درێژکردنەوەی 4:00کاتژمێر لە ماوەی دەنگدان لە سەرتاسەری ئێران رێژەکە بەرزبوەوە بۆ 25%.

پارێزگای سنە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی دوو ملیۆن کەسە، 6 کورسی لە پەرلەمانی هەیە، بۆ ئەم خولە ژمارەی بەربژێرەکانی 184 کەس بوو کە 18یان ژن بوون.