ئاسایشی هەرێمى کوردستان: تۆمەتباری رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکرا

"دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تاوانەکەى پێئەنجامدراوە"

دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان دەستگیرکردنى تۆمەتباری رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد "دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تاوانەکەى پێئەنجامدراوە".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لەماوەی کەمتر لە (5)کاتژمێر، پاش بەدواداچوونی ورد توانرا تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە".

ئاماژە بەوەش کراوە "دواتر بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا".