لە ئاوایی هەشەمێز ئاهەنگی نەورۆزی 2724ـی کوردی بەڕێوەچوو

https://vimeo.com/921482866?share=copy

لە ئاوایی هەشەمێزی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری هەزاران هاونیشتمانی ئاهەنگی پێشوازیی لە ساڵی 2724ـی کوردیی بەڕێوەچوو.

لە بەشێک لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئاوایی هەشەمێز ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەریی بەڕێوەچوو، جگە لە خەڵکی ئاواییەکە سەدان هاونیشتمانی و گەشتیار لە شارە جیاوازەکانی کوردستانەوە بەشدارییان کرد.

ئەم ئاهەنگە بەشێکە لە ئاهەنگەکانی پێشوازیی لە سەری ساڵی نوێی کوردیی، کە لە شار و شارۆچکە و ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵات بەڕێوەدەچێت، کە بەجۆرێکە، لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا مانگێک پێش هاتنی نەورۆز و 13 رۆژ دوای تەواوبوونی ئاهەنگگێڕان بەردەوام دەبێت.

لەم ئاهەنگانەشدا کوردانی شارە جیاوازەکان بە جلی کوردییەوە بەشداریی دەکەن، تێیدا بەیەکەوە هەڵدەپەڕن بەشێوازی هەڵپەڕکێ جیاواز و رەسەنەکان، هەروەها گۆرانی دەڵێن و شیعر دەخوێننەوە و چەندین چالاکیی جیاوازیان تێدا رێکدەخرێت.

کاتی ئاهەنگەکانی پێشوازیی نەورۆز لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگۆڕێت، بەدرێژایی مانگێک پێش هاتنی سەری ساڵی کوردی هەر ناوچەیەک لە رۆژێکی دیاریکراودا ئاهەنگ دەگێڕێت.