حسام لوڕنەژاد، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی لەرێگەی کەناڵ8ـەوە نوێترین بەرهەمی بەناوی "سورە گوڵ" بڵاوکردەوە.
بەرهەمە نوێیەکەی حسام لوڕنەژاد، بەرهەمێکی کۆنە، ئاوازەکەی تایبەتە بە هونەرمەندی گەورە محەمەدی ماملێ و هۆنراوەکەشی هونەرمەند تاهیر تۆفیق نوسیویەتی، وێنەگرتنی لەلایەن عەلی کەریمیانەوە بۆ کراوە و سەجاد ئەڵماسی کاری دەرهێنانی بۆکردووە.
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە، باس لە ژیانی سەخت و نەهامەتییەکانی کۆڵبەرەکان دەکات، کە بە وتەی هونەرمەندەکە، لەمێژە ویستوویەتی کاریان لەسەر بکات و بەشێک لە ژیانی سەختیان نیشان بدات.