حەبیب ئەحمەدی نوێترین بەرهەمی لەڕێگەی کەناڵ8ـەوە بڵاودەکاتەوە

حەبیب ئەحمەدی هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان نوێترین بەرهەمی بەناوی "هەوری" لەڕێگەی کەناڵ8ـەوە بڵاودەکاتەوە، کە گۆرانییەکی شاد و بەهارییە و لەناو سروشتدا ڤیدیۆکلیپەکە بەرهەمهاتووە.

هەوری کە نوێترین بەرهەمی حەبیب ئەحمەدییە، بە بەشداری کۆڕی مۆسیقای نەوای کوردی بۆکان بەرهەم هاتووە، هۆنراوەکەی بەشێکی کلاسیکە و بەشێکیشی نادر محەمەدی نوسیویەتی، حامید نەویدکیا موزیکەکەی داناوە، لەلایەن سمکۆ فەیزییەوە میکس و ماستەرینگ کراوە.

حەبیبی ئەحمەدی هونەرمەندێکی دانیشتووی شاری بۆکانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی 1986 دەستی بە کاری موزیکی، ساڵی 1992 دوو کاسێتی بڵاوکردووەتەوە بە ناوەکانی "من بەتەنیا مامەوە" و "دەردی دووری"، ساڵی 2007 بووەتە سەرۆکی ئەنجومەنی موزیکی شارستانی بۆکان، ساڵی 2009 چەند گۆرانییەکی تۆمارکردووە، لە ساڵانی 2015 و 2018 دوو کۆنسێرتی ساز کردوە،  لەماوەی ژیانی هونەریدا چەندین گۆرانی و بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرینەیان فۆلکلۆرن.